site loader
Song image
سەبری

By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê

سەبری گیان هەستە بەیانە
درەنگە بۆ خەستە خانە
خەستە حاڵیان پەرێشانە
دەرمانیان کە بەو پەنجانە
ئەمان لێ لێ وەی سەبرییە
چاو ڕەشەی چل کەزییە ئاگات لە حاڵی من نییە
ڕۆژی حەشرێ جوابت چییە
خۆزگەم بە دوێنێ نیوەڕۆ سەبرییان برد بۆ تانجەڕۆ جلیان بۆ کرد لە گوڵە هێرۆ
ئەمان ئەمان ئەی زەمزەمە
ئەمان ئەمان ئەی زەمزەمە
هەرچەند ماچی بیکەی کەمە ناوی دڵم پڕ لە غەمە
بەهەشت بێ تۆ جەهەندەمە
سەبری دەڵێ من شوو ناکەم جلا کوردی لەبەرناکەم دڵی ئاشقان لەخۆم ناکەم
ئەمان ئەمان ئەی سەبرییە
ئەمان ئەمان ئەی سەبرییە
چاو ڕەشەی چل کەزییە ئاگات لە حاڵی من نییە ڕۆژی حەشرێ جوابت چییە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More