
سەبری گیان هەستە بەیانە
حازر بە بۆ خەستەخانە
بیمار حاڵیان پەرێشانە
دەرمانیان کە بەو پەنجانە
دەلا لێ لێ ئەی سەبرییە
جێم نییە تیا بسرەوم خاکم وەسەر بێ لانە خۆم
بێکەس و بێدەر بێ یار و هاودەم بێ مەی و مەیخانە خۆم
دەنا لێ ئەی لە من ئەی لە من ئاخ
ئیرسی مەجنوونە خەڵاتم ئاوارەی ئەو کێوانە خۆم
موستەحەقی تیر و تانەی ئاشنا و بێگانە خۆم
ئەی لە من چیم کرد لە خۆم
سەبری بە چاوی مەستەوە بتری و پیاڵە بە دەستەوە
ڕێی لە ڕێبواران دەبەستەوە ئەمان لێ لێ ئەی سەبرییە
ماچی نەکەم کەیفی نییە
چاو جوان و چل کەزییە
لە مەریزخانەی من چییە
جوانی وەکوو سەبری نییە
دەنا لێ لێ ئەی دەنا لۆ لۆ دەنا لێ لێ ئەی سەبرییە
دەلا لۆ دەلا لێ پسمامێ دەلا لێ کوڕمامێ لۆ لۆ دەلا لۆ
کورد دەڵێ فەلەکە برادەرینە فەلەکە لە چۆمانم دەگەڕێتەوە
لە عالەمی خودایە
سەبری دەڵێ من شوو ناکەم
بە مەرگی تەنیا براکەم
دڵی عاشقان من لە خۆم ناکەم
دەنا لێ لێ ئەی سەبرییە
چاوڕەشە و چل کەزییە

سەبری گیان هەستە بەیانە
حازر بە بۆ خەستەخانە
مەریز حاڵیان پەرێشانە
دەرمانیان کە بەو پەنجانە
ئای لێ لێ جوانی سەبری
ئامان ئامان
ئەمان سەبری ئەمان سەبری ئەمان سەبری
سەد ماشەڵا چەند بە مەکری
ڕێ دانیشی ئەڵێی شەکری
سەبری دەڵێ من شوو ناکەم
جلی کوردی لە بەر ناکەم
بە مەرگی تەنیا براکەم
دڵی عاشقان لە خۆم ناکەم
ئای لێ لێ وەی سەبرییە
ئەمان ئەمان
ئای سەبرییە سەبرییە سەبرییە
چاوی ئەستێرەی جادییە جادییە فەڕەنگییە
سەبری بە چاوی مەستەوە
شووشە و پیاڵەی بە دەستەوە
ڕێی لە ڕێبواران بەستەوە
ئەی لێ لێ وەی سەبرییە
ئامان ئامان
ئامان سەبری ئامان سەبری ئەمان سەبری
شیرینی بە وێنەی شەکری چما قەدری من ناگری
سەبری بە خودا و بە پێغەمبەر
بە مێحرابی چاوی ئەسمەر
کەوتوومە گێژی ئەسکەندەر
نەجات نابم تاکوو مەحشەر
ئەمان ئەمان ئەی سەبرییە
ئامان ئامان
سەبرییە سەبرییە سەبرییە
چاوی ئەستێرەی جەدییە جەدییە فەڕەنگییە
وەرە بولبول هەتا عومری من و تۆیە بناڵین
تو خوداکەی وەرە بولبول هەتا عومری من و تۆ هەیە بناڵین
ئەتۆ باغی گوڵانت چوو ئەمن داغی دڵانم
ئەی ئەمان ئامان
وەرە قومری بگریێین هەتا ڕۆحی من و تۆیە
ئەتۆ سەروی ڕەوانت چوو ئەمن ڕۆحی ڕەوانم
سەبری گیان هەستە بەیانە
حازر بە بۆ خەستەخانە
مەریز حاڵیان پەرێشانە
دەرمانیان کە بەو پەنجانە
ئای لێ لێ جوانی سەبری
ئامان ئامان
ئەمان سەبری ئەمان سەبری ئەمان سەبری
سەد ماشەڵا چەند بە مەکری
ڕێ دانیشی ؟؟؟* ئەڵێی شەکری
سەبری دەڵێ من شوو ناکەم
جلی کوردی لە بەر ناکەم
بە مەرگی تەنیا براکەم
دڵی عاشقان لە خۆم ناکەم
ئای لێ لێ وەی سەبرییە
ئەمان ئەمان
ئای سەبرییە سەبرییە سەبرییە
چاوی ئەستێرەی جەدییە جەدییە فەڕەنگییە
سەبری بە چاوی مەستەوە
شووشە و پیاڵەی بە دەستەوە
ڕێی لە ڕێبواران بەستەوە
ئەی لێ لێ وەی سەبرییە
ئامان ئامان
ئامان سەبری ئامان سەبری ئەمان سەبری
شیرینی بە وێنەی شەکری چما قەدری من ناگری
سەبری بە خودا و بە پێغەمبەر
بە مێحرابی چاوی ئەسمەر
کەوتوومە گێژی ئەسکەندەر
نەجات نابم تاکوو مەحشەر
ئەمان ئەمان ئەی سەبرییە
ئامان ئامان
سەبرییە سەبرییە سەبرییە
چاوی ئەستێرەی جەدییە جەدییە فەڕەنگییە
؟؟؟*ئەو وشەیەمان بۆ ڕوون نەبۆتەوە، تکایە ئەگەر لێی تێدەگەن پێمانی بڵێن
زۆر سپاس

خۆزگەم بە دوێنێ نیوەڕۆ
سەبرییان برد بۆ تانجەڕۆ
کراسیان بۆ کرد لە گوڵی لیمۆ
لە دڵی من دێ بۆنی بۆسۆ
ئەمان ئەمان ئەی سەبرییە
قوربانت بم ئامان سەبری
سەد ماشەڵا چەن بە مەکری
چم پێ گوتووی بۆچی دەگری
بە سەرتا دا دەسرەی هەوری
ئەمان ئەمان ئەی سەبرییە
خۆزگەم بە دوێنێ بەیانی
سەبرییان برد بۆ سلێمانی
کراسیان بۆ کرد لە کرمانی
تۆ بە ملوێنێ هەرزانی
ئەمان ئەمان ئامان سەبری
قوربانت بم ئامان سەبری
سەد ماشەڵا چەن بە مەکری
چیم پێ گوتووی بۆچی دەگری
بە سەرتا دا دەسرەی هەوری
ئەمان ئەمان ئەی سەبرییە
چیدی ئەگریجەت بەسەر لەوحی جەمیلتدا مەدە
ئەمان ئەمان ئەمان ئاخ نەمێنم
ڕشتەی زولفت بە عەزمی گرتنی من با مەدە
بۆ زیارەت هاتووم چاوەکەم چاوت لەسەر ڕێم لا مەدە
ئاخ ئەمان بناڵێم ئۆف ئیمانم
سەبری گیان هەستە بەیانە
حازر بە بۆ خەستەخانە
خەستان حاڵیان پەرێشانە
دەرمانیان کە بەو پەنجانە
ئەمان ئەمان ئەی سەبرییە
قوربانت بم ئامان سەبری
سەد ماشەڵا چەن بە مەکری
چیم پێ گوتووی بۆچی دەگری
بە سەرتا دا دەسرەی هەوری
ئەمان ئەمان ئەی سەبرییە
سەبری لە خەو هەستە عەسرە
بۆ لێم دەکەی زوڵم و غەدرە
بە مەکرە و شیرین وەک شەکرە
ئەمان ئەمان ئەی سەبرییە
قوربانت بم ئامان سەبری
سەد ماشەڵا چەن بە مەکری
چیم پێ گوتووی بۆچی دەگری
بە سەرتا دا دەسرەی هەوری
ئەمان ئەمان ئەی سەبرییە