site loader
Song image
ئەی ڕەفیقانی تەریقەت

By - سیروان خالدی

ئەی ڕەفیقانی تەریقەت دەردی عەشقم چارە کەن
یان بە جارێ بمکوژن جەرگم بە خەنجەر پارە کەن
سەد تەبیب هات و عیلاجی ئەم برینانەی نەکرد
تۆ عیلاجی زەخمەکەم کە و سابە لوقمانم وەرە

ڕۆژی جەژنە چاوەکانم مەوسمی ئازادییە
بۆ بەڵاگەردانی زولفت قۆچی قوربانم وەرە
ڕۆژی ئەوەڵ بوو کە زانیم من ئەبێ دێوانە بم
عاشقی تۆ نەوعی مەجنوون وا بە کێو و هەردەوە
سەد تەبیب هات و عیلاجی ئەم برینانەی نەکرد
تۆ عیلاجی زەخمەکەم کە سابە لوقمانم وەرە

ئەی ڕەفیقانی تەریقەت دەردی عەشقم چارە کەن
یان بە جارێ بمکوژن جەرگم بە خەنجەر پارە کەن

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More