site loader
Song image
خۆم کڵۆڵم – عەینەدین و سیروان خالدی

By - عەینەدین ئەڵماسی

خەڵکی کەوتە شوێن ماڵ و ماڵداری

منیش کەوتمە شوێن عەشق و دڵداری

دڵداری وەشا گر کەسێ کەردەن

هیچکەس پێسە من پەی تۆ نەمەردەن

تا کەی دانیشم تا کەی نەکەم دەنگ

گەوهەرفرۆش بووم مایەم بوو بە سەنگ

ئیسە جە دیڎەم چەم ها بە ڕاوەو

هەڵای سەرمەسم بەو تەمەناوەو

خەیلێ وەخت ئازیز دیارش نییەن

چون بێوەفایان بێوەفا بییەن

یا بادەش لە جام بێشەرتان وەردەن

یا ڕەنجی دنیا بێوەفاش کەردەن

گلەییت کەردەن جە بێوەفاییم

ئیشتیبات کەردەن نووری بیناییم

کڵۆڵم، ئەی خوا من کڵۆڵم

کڵۆڵم، خوا گیان من کڵۆڵم

ئێوە بێنە دیار ماڵەکەی چۆڵم

دڵەکەو من بەسیان بە دڵەکەو تۆوە

هەتا قیامەت جیا مەبۆوە

ئەگەر دڵەکەو من نەبیە لاو تۆوە

پەیغام نەڎێنی دوور وڵات بۆوە

کەرەم خاترەو دماو مەغریبی

هورزە بۆرێوە وەسێن غەریبی

ماواو غەریبی زەوقم دانش باد

مەزان چێش کەروو ئەی هەزاران داد

یاگێوتەر نییا دادو وێم کەروو

جە دەستۆ بێداد وە لاو کێ بەروو

دڵ دیار نییەن ئای نەکەردە بۆ

وە خزمەت ئازیز تەشریف بەردە بۆ

جەو دما من داد وە لاو کێ بەروون

نابەڵەد تەنیا ڕا چۆن دەر کەروون

پاسەت خیاڵا هیچم کەم نییەن

وێرانە یانەمەن وێت بە چەم دییەن

وێرانەن یانەم وێت بە چەم دییەن

کڵۆڵم، کاکە من کڵۆڵم

بێ سەرێ بدە ماڵەکەی چۆڵم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More