site loader
Song image
نەسیمەکەی سەردی پاییزی(ساوین و سابات)

By - چریکەی کورد

نەسیمەکەی سەردی پاییزی چ بێڕەحمی چ دڵبەردی

سووریی گوڵ و سەوزیی گوڵزاران ئەبەی تۆ ڕوو بە ڕەنگ زەردی

ئیتر ناپرسی بەم کارە هەزاران دڵ بریندارە

بە نەغمەی شاد و مەستانت هەزاران سوبح و شەو بولبول

سەفای هێناوە بۆ گوڵشەن لە دەوری عاریزی سونبول

ئەتۆ پاییز گوڵت ژاکان بە جەورت بولبولت تاران

مەشۆرە سا لاپەڕەی سووری گوڵاڵەی گەشت و هەوری ڕەش

مەکە دێوانە بولبول ئەتۆ بە یەکجاری لە ژین بێبەش

دە پاییز بەسییە ئازارت خودایە کوانێ بەهارت

بە نەغمەی شاد و مەستانت هەزاران سوبح و شەو بولبول

سەفای هێناوە بۆ گوڵشەن لە دەوری عاریزی سونبول

ئەتۆ پاییز گوڵت ژاکان بە جەورت بولبولت تاران

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More