site loader
Song image
ساقی گوزەرا شەو – ناسر ڕەزازی

By - ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî

ساقی گوزەرا شەو بە فیداتم وەرە دێرە
دڵ تەنگە درەنگە وەرە سا بادە بگێڕە

بۆ مەی نییە ساقی کە پەنا دێنمە ئێرە
هەرکەس بە شەرابی خەمی جانانەیی تێرە
ساقی گوزەرا شەو بە فیداتم وەرە دێرە
دڵ تەنگە درەنگە وەرە سا بادە بگێڕە

تینوویە دەمێکە چەمەنی باخی ئەوینم
ئەم باخە بدێرە وەرە مەی بێنە سەرینم
ساقی گوزەرا شەو بە فیداتم وەرە دێرە
دڵ تەنگە درەنگە وەرە سا بادە بگێڕە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More