
By - زەکەریا عەبدوڵا Zekerya Ebdula
بمده‌رێ ماچێ له‌و لێوه جوانه
ماچێکی گه‌رمی زۆر عاشقانه
پێم مه‌ڵێ نا نا تۆ ئه‌و چاوانه
ماچی دڵداری ده‌وای دڵانه
سوێندم خواردووه سوێند به‌و یه‌زدانه
تا ماچت نه‌که‌م نەڕۆم لێرانه
ڕووت وه‌رمه‌گێڕه نا توخوا گیانه
ماچ و مووچ هیوای خۆشه‌ویستانه
هاتووم بۆ ماچێ بێنه ده‌ی کوانێ
له‌سه‌ر په‌یمان و وه‌عده‌که‌ی ژوانێ
ئه‌و لێوه بێنه پێم بڵێ هانێ
یه‌که‌م جار ماچێ جا لێولێوانێ
هاتووم بۆ ماچێ بێنه ده‌ی کوانێ
له‌سه‌ر په‌یمان و وه‌عده‌که‌ی ژوانێ
ئه‌و لێوه بێنه پێم بڵێ هانێ
یه‌که‌م جار ماچێ جا لێولێوانێ
ماچێکم ده‌وێ ماچی دڵداری
ماچێک له لێوی خونچه‌ی به‌هاری
هه‌ر ده‌بێ بێنی ماچێک به دیاری
لای من بمێنێ کچێ بۆ یادگاری
ماچێکی لێوت گشت دنیا دێنێ
هه‌رچی خه‌م هه‌یه له دڵ ده‌ردێنێ
حه‌سره‌ت خه‌ریکه من ده‌سووتێنێ
بێنه ماچی که‌م هه‌ر هه‌موو شوێنێ
هاتووم بۆ ماچێ بێنه ده‌ی کوانێ
له‌سه‌ر په‌یمان و وه‌عده‌که‌ی ژوانێ
ئه‌و لێوه بێنه پێم بڵێ هانێ
یه‌که‌م جار ماچێ جا لێولێوانێ