site loader
Song image
زێنەبێ

By - نەجمەدین غوڵامی Necmedîn Xulamî

دەچمە سەر سپی سەنگی دەڕوانێتە نەڵێنێ
جا لەبەر ئەو چاوەی دەمرم گەر بە ناز هەڵیدێنێ
تیرێکی لە جەرگی دام خوێناوی لە دڵ دێنێ
زێنەبێ وەی زێنەبێ، زێنەب دوو دیانی زێڕە
ئومەتی موحەمەدیم جا لە دینم وەرمەگێڕە

دەچمە سەر سەید ئەحمەدان کانی زەردی لێ دیارە
دەست بە عومری گرێ شێخی ماڵ لە بیارە
بەردە سپیلکە چۆڵە جێ ڕاوگەی خۆم و یارە
زێنەبێ وەی زێنەبێ جا لە زێنەبەی قەڵاتان
هەی دەری بابانت شێوێ نێوت کەوتە وڵاتان

ئەرێ دەچمە سەری قەندیلی دەڕوانێتە لاجانێ
لەبەر پەرچەمی دەگرم جا نهێنی لە دڵدا نێ
پاییزە وەرە سابڵاخ بۆ گەڕی دە دیلانێ
زێنەبێ وەی زێنەبێ زێنەب دوو دیانی زێڕە
ئومەتی موحەمەدیم جا لە دینم وەرمەگێڕە

دەچمە سەر سپی سەنگی دەڕوانێتە نەڵێنێ
جا لەبەر ئەو چاوە دەمرم گەر بە ناز هەڵیدێنێ
تیرێکی لە جەرگی دام خوێناوی لە دڵ دێنێ
زێنەبێ وەی زێنەبێ جا لە زێنەبەی قەڵاتان
ئەی دەری بابانت شێوێ نێوت کەوتە وڵاتان

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More