site loader
Song image
بەرهەڵبێنە ٣

By - حەسەن زیرەک ‌Hesen Zîrek

ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە گولەت بمرێ وا وەی بێنە

سینگت تەختی نەڵێنە

دڕکی لە دڵم هەڵچەقی ئەو سەگبابە مەدوێنە

ئەرێ دیدەم بەرهەڵبێنە گولەت بمرێ بەرهەڵبێنە

سوێند بە وڵڵا و بیللایە

زۆر دەردی لە دڵم دایە

زولفی هەودا هەودایە

لەگەڵ لێوئاڵ تێکەڵ بی

لەزەت هەر لەوەی دایە

ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە گولەت بمرێ وا وەی بێنە

سینگی تەختی نەردێنە ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە

دڕکی لە دڵم هەڵچەقی ئەو سەگبابەی مەدوێنە

ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە

بەرهەڵبێنەی لێداوە چۆنی ڵیبکەم سڵاوە

لێوئاڵ لە من تۆراوە زولفی گیابەند و خاوە

کەلەکەی چەپم کونە ناسکۆڵ بە مشت لێی داوە

ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە گولەت بمرێ وا وەی بێنە جار جار هەڵیتەکێنە

دڕکی لە دڵم هەڵچەقی ئەو سەگبابەی مەدوێنە

سنگت تەختی نەردێنە

ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە گولەت بمرێ بەرهەڵبێنە جار جار هەڵیتەکێنە

بەرهەڵبێنەکەی سوورە کافرە لە خودا بە دوورە

خۆ لە پەنای شاپوورە قسە دەکات بە زاری دەڵێی ساز و سەنتوورە

بەلەکی میسلی تووە هیچ بەقای من پێ ناکەم کافرە لە خودا بە دوورە

ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە گولەت بمرێ بەرهەڵبێنە

جار جار هەڵیتەکێنە مەرگی من وا وەی بێنە

کوڕت نەمرێ وا وەی بێنە ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە

بارەکەم بەڵالووکە قیمەدان وەفر سووکە

وەک ئەشرەفی بچووکە دۆستەکەم تازەبووکە

خەڵکی نێزیک کەرکووکە

ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە گولەت بمرێ وا وەی بێنە

جار جار هەڵیتەکێنە منت بمرم وا وەی بێنە

غەریبم مەمڕەنجێنە سەر کوڵمەت بەفر و خوێنە

ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە

لە قەمتەرە و بورهانی لە کولیجە و لە دەرمانی

ئاورت لە من بەرداوە خەمڕەوێنی دەردانی

بۆچ بە دەردم نازانی

ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە گولەت بمرێ بەرهەڵبێنە

غەشمی لەگەڵ کەتانی دەس و ڕەند لەسەر سندانی

وە باڵم بەسەزوانی بۆ ژنی گولەی مێردانی

ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە گولەت بمرێ وا وەی بێنە

دەسماڵ حەریری دووبەر مێردت کرد خۆڵم وە سەر

ئەگەر حەز دەکەی نەمرم کچێ بمشێلە ڕەش ئەسمەر

لەسەر باڵای تۆیە ئاخ لە دونیا بووم دەربەدەر

لە ئاهی دڵی من و تۆ سووتاوە *؟؟؟

عەشقان وا هەموو جووت بوون هەر من و تۆ ماین خاک بەسەر

ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە گولەت بمرێ بەرهەڵبێنە

جار جار هەڵیتەکێنە سەر کوڵمەت بەفر و خوێنە

من بمرم وا وەی بێنە جار جار هەڵیتەکێنە

ئەرێ لەیلە بەرهەڵبێنە گولەت بمرێ وا وەی بێنە

ئەو شوێنەی کە بە هێماگەلی ؟؟؟* دیاری کراوە واتە وشەکە بۆمان دیار نەبووە و تکایە ئەگەر دەیزانن پێمانی بڵێن

سپاس

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
بەرهەڵبێنە ٢

By - حەسەن زیرەک ‌Hesen Zîrek

بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە چۆنی لێبکەم سڵاوە

لێوئاڵ ئاشتم کەوە تۆ بیلا دڵم شکاوە

نەخۆش و دەردەدارم عەقڵ و هۆشم نەماوە

ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە

بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە

گەلێکیش مەمنوونم بوو بە دوو ماچ بۆم گرێ داوە

وەڵا لێیدە بەرهەڵبێنە

خاڵێ لەسەر سینگییە بە وێنەی *؟؟؟

زێڕی هەژدە عەیارە و نیم لیرەی پەهلەوییە

ماڵیان لەسەر شەقامە جوانی وەک یارم نییە

بمبوورە لێوئاڵ ئامان چەن ڕۆژە حاڵم نییە

ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە دیسان لێیدە بەرهەڵبێنە

بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە

گەلێکیش مەمنوونم بوو بە دوو ماچ بۆم گرێ داوە

وەڵا لێیدە بەرهەڵبێنە

تۆخدا دڵم مەشکێنە تۆزێک وەرە باوەشم

لە دنیا خۆشیم نەدی بەدبەخت و چارەڕەشم

قوڕی دنیام وەسەر کەن زیزە یاری مەهوەشم

ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە دیسان لێیدە بەرهەڵبێنە

بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە

گەلێکیش مەمنوونم بوو بە دوو ماچ بۆم گرێ داوە

وەڵا لێیدە بەرهەڵبێنە

وەختە بمرم لە تاوت دەبینم زولفی خاوت

دە بڕۆ خودات لەگەڵ بێ جووت کەم پا و پێڵاوت

سلێمانی دەفرۆشم بۆ زێڕی تاسکڵاوت

ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە گیانە لێیدە بەرهەڵبێنە

بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە

گەلێکیش مەمنوونم بوو بە دوو ماچ بۆم گرێ داوە

وەڵا لێیدە بەرهەڵبێنە

شۆخی شەنگی زۆر جوانی بمرم دەڵێی کەتانی

شۆخ و شەنگ و زۆر جوانی نەرمی دەڵێی کەتانی

لەبەر خاتری چاوی تۆ من هاتوومە سلێمانی

ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە

بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە

گەلێکی لێم مەمنوون بوو بە دوو ماچ بۆم گرێ داوە

وەڵا لێیدە بەرهەڵبێنە

بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە

گەلێکیش مەمنوونم بوو بە دوو ماچ بۆم گرێ داوە

دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە

ئەو شوێنەی کە بە هێماگەلی ؟؟؟* دیاری کراوە واتە وشەکە بۆمان دیار نەبووە و تکایە ئەگەر دەیزانن پێمانی بڵێن

سپاس

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
بەرهەڵبێنە

By - حەسەن زیرەک ‌Hesen Zîrek

قەت نەبوو بڵێی دابنیشین تۆزێ بکەین ڕا و تەگبیر

سەد نەحلەت لە حاڵاتم دەست لە مەمکان دەکەم گیر

جا چی بوو مەڵێ بابم ئەتۆ جەحێڵ و ئەمن پیر

ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە

بەرهەڵبێنە و بەرهەڵبێنە

بەرهەڵبێنەکەی کراوە هەریرە و بای نەداوە

قەرارم کرد بە دوو ماچ ڕاوەستا و بۆم گرێ داوە

ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە

بە سستم قەت مەزانە و بە ژینم دەیپەرستم

بە سستم قەت مەزانن بە ژینم دەیپەرەستم

دەستم گێڕا بەرۆکی جووت مەمکی کەوتە دەستم

هاواری کرد وەی دایە لەپڕ سەرپەنجەی گەستم

ئەرێ لێیدە و بەرهەڵبێنە

دەستم گێڕا بەرۆکی مەمکۆڵەی کەوتە دەستم

هاواری کرد وەی دایە لەپڕ سەرپەنجەی گەستم

ئەرێ لێیدە و بەرهەڵبێنە

بەرهەڵبێنە و بەرهەڵبێنە

بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە

قەرارم کرد بە دوو ماچ ڕاوەستا بۆم گرێ داوە

ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە

زیزە یاری مەهوەشم دەچکێ فرمێسکی گەشم

لە دنیا خۆشیم نەدی بەدبەخت و چارەڕەشم

ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە

بەرهەڵبێنە و بەرهەڵبێنە

بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە

قەرارم کرد بە دوو ماچ ڕاوەستام بۆم گرێ داوە

دەنا لێیدە بەرهەڵبێنە ئەرێ لێیدە بەرهەڵبێنە دیسان لێیدە و بەرهەڵبێنە

ساعەت لە هەشت و هەوت دیتم و چاوم پێیکەوت

گرتم بە زولفیمدا کرد عەتری حەفتاد و حەوت

گرتم دوو ماچم لێ سەند دایکی زانی و ڕێم کەوت

خودا بەوە ڕوحمی کرد سەرسمێکی دا و کەوت

گەر بهاتبا و نەکەوتبا سەد دارمان پێ دەکەوت

ئەرێ لێیدە و بەرهەڵبێنە

بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە

قەرارم کرد بە سێ ماچ ڕاوەستام بۆم گرێ داوە

ئەرێ لێیدە و بەرهەڵبێنە

عەنتیکە و زێدەلاوە چۆنی لێ بکەم سڵاوە

سینگی پەنیری کوردی زولفی گیابەند و خاوە

کەلەکەی چەپم کونە ئەو کچە بە مست لێی داوە

مانگی چاردە ئەوی دی خەجاڵەت بوو گەڕاوە

ئەگەر نابی بە یارم خوداحافیز ماڵاوا

ئەرێ لێیدە و بەرهەڵبێنە

بەرهەڵبێنەی خام حەلاوە هەر دەڕۆی و دەکراوە

قەرارم کرد بە دوو ماچ ڕاوەستام بۆم گرێ داوە

ئەرێ لێیدە و بەرهەڵبێنە

ئەرێ زولفت وە دامێنە

غەریبم مەمڕەنجێنە سینگی چەپت دەربێنە ئەو سەگبابەی مەدوێنە

وەختە شێت بم لە تاوت بە سورمەی جووتێ چاوت

وەختە شێت بم لە تاوت دا بێنەو زولفی خاوت

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
گەوهەرێ ٢

By - حەسەن زیرەک ‌Hesen Zîrek

ئەرێ لە من حەرام بی هەر وەک شەڕاب لە شێخان
ڕەحمی خودات لە دڵ نییە کافرەی بێ دین و ئیمان
ئەگەر قەولم دەدەیەی بەڕاست بۆم وەرە کەوان
دەنا بەو لەعنەتە بی کە خودا کردی لە شەیتان
گەوهەرێ گەوهەرێ غەریبم دەبا بمرم
بەسم تانەم لێ بدە بەرگەی تەشەر ناگرم
ڕۆژێ بیست و دوو جاران من لەبەر دوو چاوت دەمرم

دەردت لە ماڵم کاڵێ کەزیەت بەندی ڕەشماڵێ
سینگت بە گەزی کوردی باسکم لە گەردنم هاڵێ
دەبڕۆ بابت ڕازی کە دایکت بۆ من هیچ ناڵێ
کچێ پێم عەیبە و پێم ئیرادە لە بۆت بکەم ماڵە و ماڵێ
گەوهەرێ گەوهەرێ غەریبم دەبا بمرم
بەسم تانەم لێ بدە بەرگەی تەشەر ناگرم

عەنتیکە و زێدەلاوە دوورە لێی بکەم سڵاوە
سینگت پەنێری کوردی زولفت گیابەند و خاوە
کەلەکەی چەپم کونە لێوئاڵێ بە مست لێی داوە
ئەگەر نابی بە یارم خودا حافیز ماڵاوا
گەوهەرێ گەوهەرێ غەریبم دەبا بمرم
بەسم تانەم لێ بدە بەرگەی تەشەر ناگرم

ئەی سینگ کارخانەی میاندواوێ دنیام بە بێ تۆ ناوێ
سێبەر لە من حەرام بێ با بسووتێم لەبەر تاوێ
بەهەشتی باقیم بدەنێ وەڵا من بێ باڵای تۆم ناوێ
ئاوری لە من بەرداوە بەژنی شەتڵی لەولاوێ
گەوهەرێ گەوهەرێ غەریبم دەبا بمرم
بەسم تانەم لێ بدە بەرگەی تەشەر ناگرم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More