site loader
Song image
زمانی کوردی – حسێن سەفامەنش

By - حسێن سەفامەنش Hisên Sefameniş

بە زمان سۆرانی بە زمان ئەردەڵان
بە زمانی خۆشی کوردی موکریان

هەی بە ماچۆ ئازیز زمانی هەورامی
کوردی هەر کوێ بی خوشک و برامی
هەی بە ماچۆ ئازیز زمانی هەورامی
خەڵکی هەر کوێ بی خوشک و برامی
کوردی هەر کوێ بی خوشک و برامی

بە بەیت و لاوک، سوار و حەیران
بە هۆرە جافی بە زمانی گۆران

بە زمانی زازا بە زمانی لوڕی
بە پاڵەوانی زمانی کەلهوڕی
قەزات لە گیانم نیشتەجێی کوردان
دەڵێم هەر بژیت، بژی کوردستان

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More