site loader
Song image
دەچمە سەر ناڵەشکێنێ – حەسەن زیرەک

By - حەسەن زیرەک ‌Hesen Zîrek

دەچمە سەر ناڵەشکێنێ بەرانبەر بە بۆکانێ ئەی وەی بەرانبەر بە بۆکانێ
یاری من هەر نەجیبە وەی وەی خەزێمە باریکە و نەشمیلانێ
مردم کورتێ خاڵ دانە دانێ

دەچمە سەر ناڵەشکێنێ بەرانبەر مەحموودئاوا ئەی وەی بەرانبەر بە میراوە
یاری من هەر کەژاڵە چاوی کاڵە سوورە گوڵێی باغی ساوە
توخدا پێی بڵێن بۆچی تۆراوە

دەچمە سەر ناڵەشکێنێ بەرانبەر بە میاندواوێ ئەی وەی بەرانبەر بە میاندواوێ
عاشقی باڵای لێو ئاڵ بووم چی لێ بکەم کوڵمەی گوڵی سێڵاوێ
ئەی وەی دنیام بێ وی من ناوێ

دەچمە سەر ناڵەشکێنێ بەرانبەر بە سابڵاغی ئەی وەی بەرانبەر بە خاتوون باغی
یاری من هەر کەژاڵە چاوی کاڵە بۆچی لە من بووە یاغی
ئەی وەی بۆچی لە من بووە یاغی

دەچمە سەر ناڵەشکێنێ بەرانبەر بە عەلیاباد ئەی وەی بەران ماڵی عەلیاباد
عاشقی چاوی کەژاڵم شیرینە بە وێنەی نەبات
هاوار مەحتەل بووم بۆچی نەهات

دەچمە سەر ناڵەشکێنێ بەرامبەر ماڵی شێخلەر
ئەی وەی بەرامبەر من بە شێخلەر
عاشقی باڵای نەجیبم، نەجیبم قەدباریکەی ڕەش ئەسمەر
هاوار قەدباریکەی ڕەش ئەسمەر

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More