site loader
Song image
دچمە سەر ناڵەشکێنێ – مسەفا دادار

By - مستەفا دادار Mistefa Dadar

دەچمە سەر ناڵەشکێنێ بەرانبەر بە بۆکانێ ئەی وەی بەرانبەر بە بۆکانێ
یاری من هەر نەجیبە ئەی وەی خەزێمە باریکە و نەشمیلانێ
مردم کورتێ خاڵ دانە دانێ

دەچمە سەر ناڵەشکێنێ بەرانبەر بە میاندواوێ ئەی وەی بەرانبەر بە میاندواوێ
عاشقی باڵای لێو ئاڵ بووم چی لێ بکەم کوڵمەی گوڵی سێڵاوێ
ئەی وەی دنیام بێ وی من ناوێ

دەچمە سەر ناڵەشکێنێ بەرانبەر بە سابڵاغی ئەی وەی بەرانبەر بە دوورباغی
یاری من هەر کەژاڵە چاوی کاڵە بۆچی لە من بووە یاغی
ئەی وەی بۆچی لە من بووە یاغی

دەچمە سەر ناڵەشکێنێ بەرانبەر بە بۆکانێ ئەی وەی بەرانبەر بە بۆکانێ
یاری من هەر نەجیبەی ئەی وەی خەزێمە باریکە و نەشمیلانێ
مردم کورتێ خاڵ دانە دانێ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More