
By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
شەرتە پۆستی دڵ وەبان کاڵە کەم
شەو هەتاکوو ڕۆژ ئاه و ناڵە کەم
گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم
وا گەشایەوە بۆ حاڵی زارم
ئەرێ تف لە شەرتەکەی نیمەتەمامت
خۆ من ئەسیرم قەسەم بە نامت
گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم
وا گەشایەوە بۆ حاڵی زارم
ڕەبی جەغەتوو بدەی بوارێ
دەچمەوە سابڵاغ بۆ خزمەت یارێ
گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم
وا گەشایەوە بۆ حاڵی زارم
ئەگەر گیانکێشان وەک دووری تۆ بێ
یاخودا بە نسیب گەوری سەر کۆ بێ
گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم
وا گەشایەوە بۆ حاڵی زارم

By - برایانی زێ زێ Birayên Zê Zê
وە گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم
وا دیسان شەو هات بۆ حاڵی زارم
نیوەشەو ڕۆیی هەر ئینتیزارم
هەر کوڕێ نەیکا شەوگەڕ ماڵە و ماڵ
عەمری با بڕوا بەو تۆزی شەماڵ
گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم
وا دیسان شەو هات بۆ حاڵی زارم
نیوەشەو ڕۆیی هەر ئینتیزارم
کەم کراسی ناسک جۆر چیت لەبەر کە
کەم قەتڵی جوانان بێتاوان بکە
گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم
وا دیسان شەو هات بۆ حاڵی زارم
نیوەشەو ڕۆیی هەر ئینتیزارم
ئەگەر بە بێ تۆ شادیم لە دڵ بێ
شادی و جوانییەکەم ئاوێتەی گڵ بێ
گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم
وا دیسان شەو هات بۆ حاڵی زارم
نیوەشەو ڕۆیی هەر ئینتیزارم
بۆخۆم دانیشتم لە سای دیواران
تا کەی بکێشم غەریبی شاران
گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم
وا دیسان شەو هات بۆ حاڵی زارم
نیوەشەو ڕۆیی هەر ئینتیزارم
بۆچی ناپرسی شای جەفاکاران
دەردم گرانە کچێ وەک دەردەداران
ئاورت تێ بەردام ماڵت بێ وێران
گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم
وا دیسان شەو هات بۆ حاڵی زارم
نیوەشەو ڕۆیی هەر ئینتیزارم
شێخانی شەمدین پیرانی بیارە
غەم لە دڵەکەی من شوێنی دیارە
کفنەکەم ببڕن لە کراسی دارە
گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم
وا دیسان شەو هات بۆ حاڵی زارم
نیوەشەو ڕۆیی هەر ئینتیزارم