site loader
Song image
گرتمت بەستمت و ئەسمەران دولبەران ٢

By - مەلا حسێن عەبدوڵازادە

سەبر و قەرارت بردم کەمشەرتیت لەگەڵ کردم

ئاخر وازم لێ بێنە، ئیتر بەسیەتی مردم

گرتمت بەستمت کوشتمت سووتاندمت

هەی بە زیندووی چاوەکانم لە ژێر خاک چەقاندمت

جا بە وەڵا و بیللایە هەرچۆنی دەیڵێم وایە

عیلاجی دەردم نایە بە حەکیمی دنیایە

خۆم و دڵەکەی کۆست کەوتووم کەوتمە داوی لەیلایە

گرتمت بەستمت کوشتمت سووتاندمت

هەی بە زیندووی چاوەکانم لە ژێر خاک چەقاندمت

ئەرێ ناسکۆڵەی نازەنینێ جا گوڵی دلکە و هەوشینێ

مەلام بێننە سەرینێ فەقیان بێننە توێژینێ

ئیبنوحەجەرێ دانێن لە بۆم بخوێنێ یاسینێ

ئەسمەران دولبەران جا وەکۆ بوون بۆ گوڵچنین

یارەکەم لەگەلێدایە بە قورئانی سەرپەڕ شین

پێنج فەڕزەی نوێژم دوعایە کە خودایە بۆ یەک ببین

دایمە وەک تێلێ سازە دوگمەی بەرۆیی ترازا

خۆ دەبەر ئەو سینگەت دەمرم هەر دەڵێی کانی و حەوزە

چاوم بە باڵای کەوت ئازای بەندەنم لەرزا

ئەسمەران دولبەران جا وەکۆ بوون بۆ گوڵچنین

یارەکەم دەگەڵێدایە بە قورئانی سەرپەڕ شین

پێنج فەڕزەی نوێژم دوعایە کە خودایە بۆ یەک ببین

بازی بەراگەی بانێ هەر ماڵە بابم جوانێ

لێم بووەتە برنجی سەدری کەوتە ڕەشت و گێڵانێ

قۆیتەڵی* دەسەر گێڕم تا بێتە خەڵیفانێ

گرتمت بەستمت کوشتمت سووتاندمت

هەی بە زیندووی چاوەکانم لە ژێر خاک چەقاندمت

*= گوندێکی سەر بە ناوچەی خەڵیفانی مەهابادە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More