site loader
Song image
وەرە وەرە با بچینە نیو شلێران ٥

By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê

باعیسی گەرمی گیانە بازاڕت من بووم
جەلای ئاوێنەی گیانە ڕوخسارت من بووم
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
جارێک وەرە بۆ لای منی ماڵ وێران

من سکەم بە ناو گیانە مەحبووبی لیدا
ڕەواجم پێدا گیانە بە شار و دێدا
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
جارێک وەرە بۆ لای منی ماڵ وێران

تەپ و دووکەڵی گیانە هەناسەت بەرز و بێ
ناڵەت وک ناڵەم گیانە بە تا و لەرز بێ
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
جارێک وەرە بۆ لای منی ماڵ وێران

بە بای هەناسەی گیانە ساردت دەسپێرم
ئاوری دڵمت گیانە لە دەور دەگێڕم
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
جارێک وەرە بۆ لای منی ماڵ وێران

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
وەرە وەرە با بچینە نیو شلێران ٤

By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê

وەکوو دێوانان گیانە شێت و هار مەکە
چاوت گۆناگۆن گیانە لێم بە خومار مەکە
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
تاوێک وەرە بۆ لای منی ماڵ وێران

چنار و لەولاو گیانە سەریان بوو بە گیر
من بۆچی دەگریم گیانە بە چیم دەکەن ژیر
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
تاوێک وەرە بۆ لای منی ماڵ وێران

لە بن هەر بەردێ گیانە هەر ڕاگوزارێ
فرمێسکی دیدەم گیانە بە خوڕ دەبارێ
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
تاوێک وەرە بۆ لای منی ماڵ وێران

ئەسپەکەم زین کەن گیانە ڕوو لە سەحرا کەم
دەرمانی دەردم گیانە بەڵکوو پەیدا کەم
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
تاوێک وەرە بۆ لای منی ماڵ وێران

گەردنبەندەکەی گاین مەتای گرانبار
شۆڕابەی سینگی گیانە لە عالەم دیار
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
تاوێک وەرە بۆ لای منی ماڵ وێران

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران ٣

By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê

هەی داد هەی بێداد لەو گەورە شارە
نە دەنگی یار دێ نە بۆخۆی دیارە
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
جارێک وەرە بۆ لای منی ماڵ وێران

ئەوشۆ ھەر خەمەن گیانە وا لە کەمیندا
بەرەوڕووی خستووم گیانە بە ڕووی زەمیندا
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
جارێک وەرە بۆ لای منی ماڵوێران

شەقە و شریقەی گیانا برووسکەی دەروون
شەتاوی ساز کرد گیانا لە ناوی دەروون
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
جارێک وەرە بۆ لای منی ماڵوێران

هەی ناکەم ناکەم ناکەم باسی وی ناکەم
باس لە وی ناکەم
لەگەڵ بێ وەفا گیانا دڵداری ناکەم
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
جارێک وەرە بۆ لای منی ماڵوێران

هەی داد هەی بێداد گیانە کەس دیار نییە
کەس لە دەردی کەس گیانا خەبەردار نییە
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
جارێک وەرە بۆ لای منی ماڵوێران

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران ٢

By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê

چەند ساڵە لەیلام لێم نادیارن
ئەو کائیناتە گیانە بە دیدەم تارن
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
جارێک وەرە بۆ لای منی ماڵوێران

ئەمن هەر لە زووە گیانە بە مەیلت مەستم
هەر گیانفیداکەی گیانە گیان لەسەر دەستم
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
جارێک وەرە بۆ لای منی ماڵوێران

نە شەو ڕاحەتم گیانە نە ڕۆژ دڵشادم
شەو زولف و ڕووی تۆ گیانە دێنەوە یادم
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
جارێک وەرە بۆ لای منی ماڵوێران

سووتام لە حەسرەت گیانە دەردەی جوداییت
نە وەک بڵێسەی گیانە یادی تەنهاییت
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
جارێک وەرە بۆ لای منی ماڵوێران

بە مەرگت دایم گیانە زامم هەر بە سۆن
دەردی خۆم کەمە گیانە ئەوجار نۆبەی تۆن
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
جارێک وەرە بۆ لای منی ماڵوێران

دڵ غەمی سوبحی گیانە نەوبەهارانن
وەختی ئاگاهی گیانە دەردەدارانن
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
جارێک وەرە بۆ لای منی ماڵوێران

دیارەن دیدەم هەم دەردی نۆمن
ئەمجاریش زنەو ئارەزووی تۆمن
ناکا مەیلەکەت گەڕابێتەوە
دیسان دەرد لەسەر دەردم بێتەوە
ڕوانین لە ڕێی یار شەکەربارانن
فەسڵی سەیری سەید شکارچیانن
خولاسەی کەلام نووری دیدەی دڵ
شیفای ئێش و نێش برین بێ حاسڵ

سۆزەی حەیاتم گیانە ڕەستەی وەفاتم
گەر وەفات نەبێ گیانە من بێ نیشاتم
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
جارێک وەرە بۆ لای منی ماڵوێران

هەی داد هەی بێداد یار نەهاتەوە
خەستەی ڕێگای ویم لە بیر باتەوە
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
جارێک وەرە بۆ لای منی ماڵوێران

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More