
هەی نارە نارە نارێ بەفر و باران دەبارێ
تۆ دەمت شەکرە سێوە و شەو گەزۆی لێ دەبارێ
سەوزە دەچێ بۆ ناو ڕان باڵابەرز ئەبرۆ کەوان
تەماشا لارولەنجەی هەر دەڵێی کەوی کێوان
هەی نارە نارە نارێ بەفر و باران دەبارێ
تۆ دەمت شەکرە سێوە و شەو گەزۆی لێ دەبارێ
بە چاو شەهێن و بازە بە ڕەوتی زۆر بەنازە
تەماشا کەن چەن جوانە گەلێ بە عیشوە و نازە
هەی نارە نارە نارێ بەفر و باران دەبارێ
تۆ دەمت شەکرە سێوە و شەو گەزۆی لێ دەبارێ