site loader
Song image
هاتی بۆ هاتی

By - فەرهاد زیرەک Ferhad Zîrek

مانگەشەو دیسان وەی وەی دەم لە نێو دەم بوو

مانگەشەو دیسان یارۆ دەم لە نێو دەم بوو

پێم بڵێ لە ڕێی خودا دەی ئازا لە بیرت چوو

پێم بڵێ لە ڕێی خودا دەی بۆ لە بیرت چوو

لەیلێ بیستوومە هاوار گۆڕاوی

شەوان بە یادی تەنیایی ماوی

لەیلێ بیستوومە هاوار گۆڕاوی

شەوان بە تەنیا هیواتا ماوی

هاتی دەی بۆ هاتی کچێ بۆ هاتی بۆ بۆ

دڵی هەتیو دەگری ئەی هاوار بۆ تۆ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
هاتی بۆ هاتی

By - شەماڵ سائیب Şemal Saîb

هاتی بۆ بۆ هاتی ئێ بۆ هاتی بۆ بۆ
دڵی هەتیو ئەگری ئەی هاوار بۆ تۆ

هاتم و ئەڕۆم توخوا ببوورە
دڵ بریندارە و ڕێگاشم دوورە
هاتی بۆ بۆ هاتی ئێ بۆ هاتی بۆ بۆ
دڵی هەتیو ئەگری ئەی هاوار بۆ تۆ

هاتی بۆ بۆ هاتی ئێ بۆ هاتی بۆ بۆ
دڵی هەتیو ئەگری ئەی هاوار بۆ تۆ

هاتم… ئەڕۆم…
هاتم… ئەڕۆم…
ناچارم…
زاڵمی غەدار کە دڵت داوە
بە یەکێکی کە و چیت لە من داوە!؟
هاتی بۆ بۆ هاتی ئێ بۆ هاتی بۆ بۆ
دڵی هەتیو ئەگری ئەی هاوار بۆ تۆ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
هاتی بۆ هاتی-مشکۆ

By - چریکەی کورد

سێو لە سلەیمانی دەی دەی بەی وە دارەوە

سەرخەو ئەشکێنم بێ دین بە لای یارەوە

هاتی بۆ بۆ هاتی بۆ هاتی بۆ بۆ

دڵی هەتیو ئەگرێ ئەی هاوار بۆ تۆ

شەوان شەو نانووم دەی دەی ڕۆژان ڕۆڕۆمە

هێشتا بە تەمای بێ دین دوو لیمۆی تۆمە

هاتی بۆ بۆ هاتی بۆ هاتی بۆ بۆ

دڵی هەتیو ئەگرێ سەبارەت بە تۆ

دڵی هەتیو ئەگرێ ئەی هاوار بۆ تۆ

ئەم چاوە جوانە دەی دەی خۆ منی کرد بە شێت

ئەم چاوە جوانە دەی دەی خۆ منی کردە شێت

حەسوودی نابەم وەڵا خودا دایوە پێت

هاتی بۆ بۆ هاتی بۆ هاتی بۆ بۆ

دڵی هەتیو ئەگرێ ئەی هاوار بۆ تۆ

دڵی هەتیو ئەگرێ سەبارەت بە تۆ

باڵاکەت بەرزە دەی دەی بە قەد چنارێ

کێ تۆی عاجز کرد بێ دین بەردی لێ بارێ

هاتی بۆ بۆ هاتی بۆ هاتی بۆ بۆ

دڵی هەتیو ئەگرێ ئەی هاوار بۆ تۆ

دەردێکم گرتووە دەی دەی نییە دەرمانی

وێران بێ بە دەردم گۆیژە و سلەیمانی

هاتی بۆ بۆ هاتی بۆ هاتی بۆ بۆ

دڵی هەتیو ئەگرێ ئەی هاوار بۆ تۆ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
هاتی بۆ هاتی-بابەک محەمەدی

By - چریکەی کورد

دڵم ته‌نگه‌ و په‌رێشانم ده‌مێکه‌
خه‌یاڵم هه‌ر ده‌مه‌ی لانه‌ی خه‌مێکه‌
ئه‌وه‌نده‌ دڵپڕم پێم خۆشه‌ بگریم
که‌ فرمێسک و هه‌ناسه‌ش مه‌رهه‌مێکه‌

بۆ هاتی بۆ هاتی تۆ بۆ هاتی بۆ بۆ
دڵی هەتیو ئەگرێ ئەی هاوار بۆ تۆ
ئەگەر دێر هاتم توخوا بمبوورە
دڵ بریندارە جوانێ ڕێگاکەم دوورە
بۆ هاتی بۆ هاتی تۆ بۆ هاتی بۆ بۆ
دڵی هەتیو ئەگرێ ئەی هاوار بۆ تۆ

شەرت بێ لە داخت بگرم یاری نۆ
قوڕ بگرم بەسەر ئەی وەی هەر دوو دیدەی تۆ
بۆ هاتی بۆ هاتی تۆ بۆ هاتی بۆ بۆ
دڵی هەتیو ئەگرێ ئەی هاوار بۆ تۆ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More