site loader
Song image
دێم

By - عەبدوڵا ماملێ

هەر دەپێوم کێو و شاخ و چۆڵ و دەشت
دێم بەرەو کوێستان بەرەو باغی بەهەشت

دێم بەرەو ئەو دار و بەرد و بەندەنە
دێم بەرەو ئەو باغ و مێرگ و چیمەنە

دێم بەرەو هۆبە و هەواری باسەفا
دێم بەرەو لادێ، بەرەو کانگەی وەفا

دێم ببینم نیشتمان و زێدەکەم
دێم ببینم خزم و کاک و دێدەکەم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
دێم و دێم

By - حەسەن دەرزی Hesen Derzî

هەر ئەپێوم کێو و شاخ و چۆڵ و دەشت
دێم بەرەو کوێستان بەرەو باخی بەهەشت
دێم و دێم و دێم و دێم و دێم و دێم
تا بمێنێ نووری چاو و هێزی پێم
دێم بەرەو زیخ و چەو و کانیاوی خۆم
چون لەوانا وەردەگێڕم چاوی خۆم
دێم و دێم و دێم و دێم و دێم و دێم
تا بمێنێ نووری چاو و هێزی پێم
چەپگەڕی گەردوون گەڕان کوشتمی
نەزانپەرستی بۆ نان کوشتمی، ئامان
هەر چەوسانەوەی بێ حەسانەوە
ئەی مردن لە کوێی ژیان کوشتمی
ئاخ ئاخ ئامان ئامان ئامان
هەر چەوسانەوەی بێ حەسانەوە
ئەی مردن لە کوێی ژیان کوشتمی
ئاخ ئامان ئەمان، ئۆ بای ئامان ئامان، ئۆی

دێم ببینم نیشتمان و زێدەکەم
دێم ببینم خزم و کاک و دێدەکەم
دێم و دێم، و دێم و دێم، و دێم و دێم
تا بمێنێ نووری چاو و هێزی پێم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
دێم و دێم

By - ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî

تا بمێنێ نووری چاو و هێزی پێم
دێم و دێم و دێم و دێم و دێم و دێم
ئەی ڕەفیقان، ئەی عەزیزانی وڵات
ئەی برای هاوسەنگەری جەرگەی خەبات
ژانی ناسۆری جیاییم چێشتووە
هەرچی خۆشم ویستووە جێم هێشتووە
تا بمێنێ نووری چاو و هێزی پێم
دێم و دێم و دێم و دێم و دێم و دێم

هەر دەپێوم کێو و شاخ و چۆڵ و دەشت
دێم بەرەو کوێستان بەرەو باخ و بەهەشت
دێم بەرەو ئەو دار و بەرد و بەندەنە
دێم بەرەو ئەو باخ و مێرگ و چیمەنە
تا بمێنێ نووری چاو و هێزی پێم
دێم و دێم و دێم و دێم و دێم و دێم

دێم بەرەو هۆبە و هەواری باسەفا
دێم بەرەو لادێ، بەرەو کانگەی وەفا
دێم و هەڵدەمژم شنەی کوێستانی کورد
دێم و دەچمە شەوڕنی بێستانی کورد
تا بمێنێ نووری چاو و هێزی پێم
دێم و دێم و دێم و دێم و دێم و دێم

کوردەواری، ئەی وڵاتە جوانەکەم
ڕۆڵەکەم خێزانەکەم باوانەکەم
ئەی ئەوانەی قەت لەبیرم ناچنەوە
ئێستە بمبینن ئەرێ ئەمناسنەوە؟
تا بمێنێ نووری چاو و هێزی پێم
دێم و دێم و دێم و دێم و دێم و دێم

شیوەنی من شینی کوردی بێ بەشە
ئەو گەلەی حاشا دەکەن لێی و هەشە
دێم هەتا هەمبێ بڕست و بیر و هۆش
گەر گلاشم، کوردەواری و ئێوە خۆش
تا بمێنێ نووری چاو و هێزی پێم
دێم و دێم و دێم و دێم و دێم و دێم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
دێم هەتا ئاسۆم لێ دیارە ٤

By - ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî

دێم و دێم و دێم، دێم و دێم و دێم، دێم هەتا ئاسۆم لێ دیارە
دێم و دێم چونکە بانگەوازی من هاواری کوردی هەژارە

من ڕۆڵەی کوردم پەروەردەی جەرگەی شۆڕشی چینی چەوساوەم
دژ بە سەرمایەم تەنیا پاڵپشتی ئەو گڕکانە هەڵگیرساوەم
دێم و دێم و دێم، دێم و دێم و دێم، دێم هەتا ئاسۆم لێ دیارە
دێم و دێم چونکە بانگەوازی من هاواری کوردی هەژارە

تێدەکۆشم بۆ ڕزگاری و مافی کوردی بندەست و ئاوارە
دڵ پڕ لە هیوام لە هیچ سڵ ناکەم شۆڕشی سوورم داژدارە
دێم و دێم و دێم، دێم و دێم و دێم، دێم هەتا ئاسۆم لێ دیارە
دێم و دێم چونکە بانگەوازی من هاواری کوردی هەژارە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More