site loader
Song image
بەرزی بەرزی

By - سەید محەمەد سەفایی Seyid Mihemed Sefayî

بەرزی بەرزی بەرزی

بەرزی عەمرم بەرزی

شەمامەی سەری تەرزی

دەستم برد بۆ بەرۆکی

وەک کاڵە بەی ئەلەرزی

ئای شەمامەی کاڵ کەن عەزیز کوڕ بیگرێ لە دەس

ئا نە وەک گڕکە تاڵ عەزیز لە کول ماڵێک هەس

بەرزی بەرزی بەرزی

بەرزی عەمرم بەرزی

بەرزی چاوم بەرزی

ڕۆحم عەمرم بەرزی

شەمامەی سەری تەرزی

دەستم برد بۆ بەرۆکی

وەک کاڵە بەی ئەلەرزی

خۆزگەم بەو کەسە عەزیز دۆسی مناڵە

سبحەینێ هەڵدەستێ وەڵا وەسە گوڵاڵە

بەرزی بەرزی بەرزی

بەرزی عەمرم بەرزی

بەرزی چاوم بەرزی

شەمامەی سەری تەرزی

دەستم برد بۆ بەرۆکی

وەک کاڵە بەی ئەلەرزی

ڕاوێستە بەرانبەرم تۆ ئاغا من نەوکەرم

لە دوای باڵاکەی ئەو کچە لە دونیا دەربەدەرم

لە دوای باڵاکەی توران لە عێڕان دەربەدەرم

بەرزی بەرزی بەرزی

بەرزی عەمرم بەرزی

بەرزی چاوم بەرزی

شەمامەی سەری تەرزی

دەستم برد بۆ دەستانی

وەک کاڵە بەی ئەلەرزی

کاڵێ هەر بۆ من فەرزی

وەڵا هەر بۆ خۆم فەرزی

یا سعاتی فلکۆ* کاڵێ بانی دەسم بی

ئەرێ من کەسم نییە خانم هەر تۆ کەسمی

بەرزی بەرزی بەرزی

بەرزی عەمرم بەرزی

بەرزی چاوم بەرزی

شەمامەی سەری تەرزی

دەستم برد بۆ بەرۆکی

وەک کاڵە بەی ئەلەرزی

دەستم برد بۆ دەستانی

دەستانی دەستانی چاومەستانی

وەک کاڵە بەی ئەلەرزی

بە سڵامەت عەبدوڕەحمان باوکی نەوارفرۆشە

بەڵکم دەرس بخوێنی ڕەحمان خوەت تێ بکۆشە

بەڵکم دەرست بخوێنی ڕۆڵە خوەت تێ بکۆشە

بەرزی بەرزی بەرزی

بەرزی چاوم بەرزی

شەمامەی سەری تەرزی

دەستم برد بۆ بەرۆکی

عەین وەک کاڵە بەی ئەلەرزی

وەک کاڵە بەی ئەلەرزی

سەی حەسەن نەوارفرۆش ئەڵێن خەیلێ تەواوە

ئا خوا ڕاگیرت کا سەید بە ڕووی دونیاوە

عەبدولڕەحمانت خوەش فکرێکی زۆر تەواوە

خوا لێت نەسێنێ تا ها بە ڕووی دونیاوە

بەرزی بەرزی بەرزی

بەرزی چاوم بەرزی

بەرزی ڕۆحم بەرزی

شەمامەی سەری تەرزی

دەستم برد بۆ دەستانی چاومەستانی

وەک کاڵە بەی ئەلەرزی

سەی حەسەن نەوارفرۆش ڕەبی نەوی بێوەری

عەوڕەحمانت بۆ خوەش بێ وەک دار بچیتە سێوەری

بەرزی بەرزی بەرزی

بەرزی چاوم بەرزی

بەرزی ڕۆحم بەرزی

بەرزی عەمرم بەرزی

شەمامەی سەری تەرزی

دەستم برد بۆ دەستانی چاومەستانی

وەک کاڵە بەی ئەلەرزی

بە سڵامەتی یاقووبینە شای موتریب وەستاوە زەربێ جوانی لێداوە

سەیفی ها لە ئەم ناوە سەنتوورەکەی تەواوە

شەرت بێ ناویان گوم نەکەم تا هام بە ڕووی دونیاوە

بەرزی بەرزی بەرزی

بەرزی چاوم بەرزی

بەرزی عەمرم بەرزی

شەمامەی سەری تەرزی

دەستم برد بۆ بەرۆکی

وەک کاڵە بەی ئەلەرزی

*؟؟؟= ئەو وشەیەمان بۆ ڕوون نەبۆتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن پێمانی بڵێن

سپاس

*فلکۆ کۆمپانیایەکی بەناوبانگی کاتژمێرسازی وڵاتی سویسرایە کە دەسپێک نێوی ‘فلکۆ’ بووە و پاشان بووەتە ‘فلکا’ و ئێستاکە بە ‘تیتۆنی’ دەناسرێت.

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
بەرزی بەرزی

By - عوسمان هەورامی Osman Hewramî

بەرزی بەرزی بەرزی بەرزی بەرزی بەرزی
کچکە لە عاڵەم جوانی
هەر ماچی گوڵەکەی توخوا دەمەو بەیانی
توخوا دەمەو بەیانی
ئینجا دەمەو بەیانی

وەی هور بێزە جە خەو توخوا شەوگار نەمەنەن
ئینجا شەوگار نەمەنەن
وەی گەلاوێژەکەی ئینجا زاهیرش کەرڎەن
ئینجا زاهیرش کەرڎەن

وەی هەنگەکەی ڕۆحم توخوا پەرواز کەرڎەوە ئاوارەش جە زڵف کچکە لەیل ئاوردەوە
توخوا لەیل ئاوردەوە

وەی ئاوارەش ئاردەن کچکە جە پەڕەکەی گوڵ
توخوا جە پەڕەکەی گوڵ
وەی تیرە شانەش دان ئەو کلوورەی دڵ
ئینجا ئەو کلوورەی دڵ

وەی ئەی دڵ مزگانی توخوا ئاما کۆچی یار
شای شادی سەر دا ئینجا غەمان کەرد فیرار
توخوا خەمان کەرد فیرار

ئۆی یان دە جوابم ئۆف یان وەش هەواڵێ
ئۆی بەش دڵەکەم بڕیۆ کچکە جە گرد خیاڵێ
ئۆی بەش دڵەکەم بڕیۆ ئامان جە گرد خیاڵێ
ئامان جە گرد خیاڵێ

وەی هەر چننە کەروو من خەیاڵانو تۆ
من گەرمەشینمە کەژەڵ دووبارە جە نۆ
توخوا دووبارە جە نۆ
ئینجا دووبارە جە نۆ
وەی وەی دووبارە جە نۆ

*؟؟؟

بەرزی کاڵە بەرزی بەرزی کاڵە بەرزی بەرزی کاڵە بەرزی بەرزی کاڵە بەرزی
شەمامەی دەمی تەرزی
دەستم برد بۆ مەمەت
وەک کاڵەبەی ئەلەرزی

وەی لا کەرە لاوە توخوا ئەرواحەکەی وێم
ئینجا ئەرواحەکەی ویم
ئۆی دووریت هەر ساتێ ئینجا ساڵێوەن پەریم
ئینجا ساڵێوەن پەریم

ئۆی یاخوا مەرڎەنێ کەژاڵ بوو بە میمانم
با ئیتر نەوینوون توخوا دووری یارانم
توخوا دووری یارانم
ئینجا دووری یارانم

وەی دووریت چوون ئەڵماس ئینجا نیشتەن وە جەرگم
توخوا نیشتەن وە جەرگەم
وەی ها وەختا بەیۆ ئینجا واڎەکەی مەرگم
توخوا واڎەکەی مەرگم

وەیە وەیە وەیە وەیە وەیە
خانمەکەی خۆم و خۆیە
وەی فەرموو ماچت کەم
لەچکەکەت گوڵ سورمەیە

وەی نە ماڵم ئەوێ ئینجا نە گەنجی دنیا
توخوا نە گەنجی دونیا
ئۆف باڵاو تۆم بەسەن کچکە بە تاق و تونیا
توخوا بە تاق و تەنیا
ئینجا بە تاق و تەنیا

ئەرێ وە بەرزی باڵا توخوا کەلامەڵا بۆ
من جە تۆ وەشەویست توخوا مەگەر جیا بۆ
ئینجا مەگەر جیا بۆ

ئۆف لا کەرە لاوە توخوا ئەرواحەکەی وێم
ئۆی جوابت *؟؟؟ توخوا بکیانە پەرێم
ئینجا بکیانە پەرێم

*؟؟؟

*؟؟؟

کەنی و کەنی و کەنی و کەنی و کەنی و کەنی و کەنی
نازارەی دوێنێ شەوێ قۆڵت بکە بە سەرین
بە جووت خەومان لێکەوێ

*؟؟؟= لەو بەشانە تێنەگەیشتووین، تکایە ئەگەر دەیزانن بۆمانی بنووسن
سپاس

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
بەرزی بەرزی- فەرزاد مەهدینیا

By - چریکەی کورد

چەو ساوە دیدەم وەهار گیان عشقو تۆ بەردەن
هەڵای مەرحەبای باوانم کەسش نەکەردەن
هەڵای مەرحەبای وەهار گیان کەسش نەکەردەن
چەو ساوە دیدەم وەهار گیان دیدەو تۆش دییەن
خەوی شەوانم وەهار گیان لێ حەرام بییەن

بەرزی بەرزی بەرزی
ئەی ماشەڵا چەن بەرزی
تۆ ماشەڵا چەن بەرزی
ئەرێ بە گیانت قەسەم
کچکە لە عاڵەم فەرزی
وەی وەی لە عاڵەم فەرزی

ئەرێ سەر بە کڵاو زەڕ
بەخوا مەیل بە عێڵەچی
ئەرێ سەیرو عەمرەکەم
سەوزە هەرچی تۆ واچی
وەی وەی هەرچی تۆ واچی
وەیە وەیە وەیە
وەیە گیانم وەیە
خانمکەی خۆم هەر خۆیە
ئەرێ فەرموو ماچت کەم
کورە فەرموو ماچت کەم
لەچکەکەو گوڵ سورمەیە

ئەرێ ماشینێ ئاما
بەخوا بارش هەنارە
وەی وەی بارش هەنارە
ئەرێ وەشڵێ پاگەزیێ
خانم دەزگیراندارە
وەی وەی دەزگیراندارە
کەنی گیانم کەنی
کەنی گیانم گەنی
ئۆ کەنی دارە وەنی
ئەی کەنی دارە وەنی
دەسەکەم گیر مەبۆ بەخوا لەو مێخەکبەنی
وەی وەی لەو مێخەکبەنی
بەرزی بەرزی بەرزی
تۆ ماشەڵا چەن بەرزی
دەی ماشەڵا چەن بەرزی
ئەرێ بە گیانو قەسەم
کچکە لە عاڵەم فەرزی
وەی وەی لە عاڵەم فەرزی

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
بەرزی بەرزی

By - ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî

بەرزی بەرزی بەرزی شەمامە و سەری تەرزی
دەسم برد بۆ دەسی وەک کاڵە بەی ئەلەرزی
ئەرێ ماوەرۆ نامەی وەی وەی جام جەمینەکەم
ئەرێ دیدەی دنیا و دین وەی وەی دنیا و دینەکەم
بەرزی بەرزی بەرزی شەمامە و سەری تەرزی
دەسم برد بۆ دەسی وەک کاڵە بەی ئەلەرزی

ئەرێ دەروون وە مەودای هاوار خەدەنگ ڕێش کەردەن
ئەرێ ڕیشەی سەبووریم ئازیز تاتاکێش کەردەن
بەرزی بەرزی بەرزی شەمامە و سەری تەرزی
دەسم برد بۆ دەسی وەک کاڵە بەی ئەلەرزی

ئەی خوا چی نەکەردام وەی وەی تەوەنوو نماکێش
ئەی گرد ڕۆ ماچ کەرام نێوچەماکێش وەی وەی نێوچەماکێش
بەرزی بەرزی بەرزی شەمامە و سەری تەرزی
دەسم برد بۆ دەسی وەک کاڵە بەی ئەلەرزی

ئەی گۆشەی سیاماڵ وەی وەی هوردا و دیاوە
ئەی گۆشەی سیاماڵ ئازیز هوردا و دیاوە
ئەرێ چون مانگ لە گۆشەی ئازیز هەورە سیاوە
بەرزی بەرزی بەرزی شەمام و سەری تەرزی
دەسم برد بۆ دەسی وەک کاڵە بەی ئەلەرزی

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More