site loader
Song image
بۆ دوا جارە بەجێت دێڵم

By - مەرزیە فەریقی Merziye Ferîqî

ئاخ بۆ دوا جارە بەجێت دێڵم سا ماڵاوا ئازیزەکەم
شاخ و گرد و هەرد ئەپێوم سا ماڵاوا ئازیزەکەم
ئاخ بۆ ئامانجی ڕۆژی ڕووناک رێگای تاریکی دەپێوم
بەجێت دێڵم
بەجێت دێڵم

ئاخ دەبا بمرم لە تۆفانی دەردی دووری تا فرسەتە
نەکوا بمرم لە ڕۆژێکا کە لێوم لەسەر سینەتە
بەجێت دێڵم
بەجێت دێڵم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
بۆ دوا جارە بەجێت دێڵم

By - بەکر لەگزی Bekir Legzî

ئەگەر گوڵ بای ڕەنگە لەسەر لاسکە سەوزەکەی خۆتەوە دەمایتەوە
و بۆ چەند ڕۆژێک وەک ئەستێرە دادەگیرسای
لە دواییدا بەسەر گەڵا و ڕەگەکانتا هەڵدەپڕووکای

بەڵام هاوڕێ خۆ تۆ گوڵ نی تۆ شەهیدی
نە سیس دەبی و نە دەشوەری
تۆش وەک خوێن و خۆشەویست و ئازادی وای
لە ناو دڵی پڕ لە زامی هەمووماندای

ئاخ بۆ دوا جارە بەجێت دێڵم سا ماڵاوا ئەزیزەکەم
شاخ و گرد و هەرد دەکێڵم سا ماڵاوا ئەزیزەکەم
ئاخ بۆ ئامانجی ڕۆژی ڕووناک ڕێگای تاریکی دەکێڵم
بەجێت دێڵم
بەجێت دێڵم

دەبا بمرم لە تۆفانی دەردی دووری تا فرسەتە
وەی نەبا بمرم لە ڕۆژێکا کە لێوم لەسەر سینەتە
بەجێت دێڵم
بەجێت دێڵم
ئاخ بۆ دوا جارە بەجێت دێڵم سا ماڵاوا ئەزیزەکەم
شاخ و گرد و هەرد دەکێڵم سا ماڵاوا ئەزیزەکەم
ئاخ بۆ ئامانجی ڕۆژی ڕووناک ڕێگای تاریکی دەکێڵم
بەجێت دێڵم
بەجێت دێڵم

دەبا بمرم لە ڕێگای عیشق و ئازادی دڵ بە خوێنە
جامی شەرابی بە مەی بە دەستی خۆت بیڕێژێنە
بەجێت دێڵم
بەجێت دێڵم
ئاخ بۆ دوا جارە بەجێت دێڵم سا ماڵاوا ئەزیزەکەم
شاخ و گرد* و هەرد دەکێڵم سا ماڵاوا ئەزیزەکەم
ئاخ بۆ ئامانجی ڕۆژی ڕووناک ڕێگای تاریکی دەکێڵم
بەجێت دێڵم
بەجێت دێڵم

گەر بە جل و بەرگی سپی ئاخ بە بێ ڕۆح هاتە بەر چاوم
بکەن بێنە شینم توخوا یاران بێتە گفتوگۆ کوژراوم
بەجێت دێڵم
بەجێت دێڵم
بۆ دوا جارە بەجێت دێڵم سا ماڵاوا ئەزیزەکەم
شاخ و گرد و هەرد دەکێڵم سا ماڵاوا ئەزیزەکەم
ئاخ بۆ ئامانجی ڕۆژی ڕووناک ڕێگای تاریکی دەکێڵم
بەجێت دێڵم
بەجێت دێڵم

*= گۆرانیبێژ بە هەڵە ئەو وشەیە بە “گەرد” بێژە دەکات.

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
بۆ دوا جارە بەجێت دێڵم- شاهۆ حسێنی

By - چریکەی کورد

بۆ دوا جارە بەجێت دێڵم سا ماڵاوا ئازیزەکەم
شاخ و گرد و هەرد دەکێڵم سا ماڵاوا ئازیزەکەم
ئاخ بۆ ئامانجی ڕۆژی ڕووناک ڕێگای تاریکی دەکێڵم
بەجێت دێڵم
بەجێت دێڵم

دەبا بمرم لە تۆفانی دەردی دووری تا فرسەتە
دەبا بمرم لە ڕۆژێکا کە سەرم لەسەر سینەتە
بەجێت دێڵم
بەجێت دێڵم
دەبا بمرم لە ڕێگای عەشق و ئازادی دڵ پڕ خوێنە
وەک* شەرابی جامی بەد مەست بە دەستی خۆت بمڕژێنە
بەجێت دێڵم
بەجێت دێڵم

گەر بە جل و بەرگی سپی بە بێ ڕۆح هاتە بەر چاوم
بەڵکوو بێنە شینم یاران بێتە گفتوگۆ کوژراوم
بەجێت دێڵم
بەجێت دێڵم
بۆ دوا جارە بەجێت دێڵم سا ماڵاوا ئازیزەکەم
شاخ و گرد و هەرد دەکێڵم سا ماڵاوا ئازیزەکەم

*= لەم بەشەدا گۆرانیبێژ بە هەڵە دەڵێ “بە”.

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
بۆ دوا جارە بەجێت دێڵم

By - میدیا حسێن Mîdya Hisên

هەتا زووە بەجێم بێڵە با تۆش لەگەڵ منا نەمری
کە من ئاتەشگای عەشق بم تۆ چۆن بەرگەی سووتان دەگری

لە دەروازەی دڵێک مەدە پەنجەرەکانی شکا بێ
لەسەر چەرپای کەسێک مەنوو لە بەر بارانی ئەشکا بێ
من کووخێکی چۆڵ کراوەم سەراپا نوقمی لیتە و شێم
دەترسم لە یەکەم ژووانا بەسەر باڵاتا بڕووخێم
ئەیامێکە بەجێی هێشتووم پەری تەرزێکی گوڵ ئەندام
بۆ سەبووری ماڵی چۆڵم لەچکەکەی جێ ماوە لە لام
تۆش دەسڕەکەی(ت) بەجێ بێڵە بۆ عەشقی دیدە نمناکێ
با بۆ مراز نیشانە بن وەک بەیداخی گڵکۆی چاکێ
گڵکۆی چاکێ

بۆ دوا جارە بەجێت دێڵم دەماڵاوا ئازیزەکەم
شاخ و گرد و هەرد ئەکێڵم دەماڵاوا ئازیزەکەم
هەی بۆ ئامانجی ڕۆژی ڕووناک لە ڕێگەی تاریکی وێڵم
بەجێت دێڵم
بەجێت دێڵم

دەبا بمرم لە ڕێگەی عەشق و ئازادی دڵ پڕ خوێنە
وەک شەرابی جامی بەومەست بە دەستی خۆت بیڕژێنە
چوونکە دڵم پڕ بێ لە ئێش ئیلاجی نەکرێ زامەکەی
ڕوو ئەکەمە هاوڕێکانم چاری نییە بە بادە و مەی
بەجێت دێڵم
بەجێت دێڵم

ئەڕۆم گیانا لە دوورەوە یادی(ت) ئەکەم ئەزانی بۆ
سەنگارەکەم*؟؟؟ زۆر خۆش ئەوێ ئەویش تێکەڵ دوعا بە تۆ
بەجێت دێڵم
بەجێت دێڵم
بۆ دوا جارە بەجێت دێڵم دەماڵاوا ئازیزەکەم
شاخ و گرد و هەرد ئەکێڵم دەماڵاوا ئازیزەکەم
هەی بۆ ئامانجی ڕۆژی ڕووناک لە ڕێگەی تاریکی وێڵم
بەجێت دێڵم
بەجێت دێڵم

چەرپا= تەختی نووستن
کووخ= خانووی بچووک
لیتە= قوڕی شل
شێ= نم
مراز= نیاز، مەبەست
*؟؟؟= لەو وشەیە تێنەگەیشتووین، تکایە ئەگەر دەیزانن پێمانی بڵێن
سپاس

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More