site loader
Song image
ئەسمەران دولبەران

By - حەسەن زیرەک ‌Hesen Zîrek

ئەی نەخۆش و دەردەدارم دەردەکەم بێ دەرمانە

من دەچم بۆ لای یاری خۆم وەک حەکیم و لوقمانە

من دەچم بۆ لای شۆڕە ژن وەک حەکیم و لوقمانە

ئەسمەران دولبەران ئەی وەکۆ بن بۆ گوڵچنین

یارەکەم لەگەلێدایە بە قورئانی سەرپەڕ شین

پێنج فەرزەی نوێژم دوعایە شل و مل، خاڵ لە مل، ماڵ کاول بۆ یەک ببین

ئەرێ کەژاڵ گیان بۆ یەک ببین

ئەی نەخۆش و دەردەدارم دەردەکەم توولانییە

وەی نەخۆش و دەردەدارم دەردەکەم توولانییە

من دەچم بۆ لای یاری خۆم قەت حەکیمی وا نییە

وەی ماڵ یارە ها گۆشەی سابڵاغ ئەی لە کن چرا بەرقییە

ئەسمەران دولبەران ئەی وەکۆ بن بۆ گوڵچنین

یارەکەم لەگەلێدایە بە قورئانی سەرپەڕ شین

پێنج فەرزەی نوێژم دوعایە شل و مل، خاڵ لە مل، ماڵ کاول بۆ یەک ببین

ئەرێ شۆڕە ژن بۆ یەک ببین

ئەی نەخۆش و دەردەدارم دەردەکەم بێ دەرمانە

من دەچم بۆ لای یاری خۆم ماڵیان وا لە بۆکانە

من دەچم بۆ لای یاری خۆم ماڵیان لە موکریانە

ئەسمەران دولبەران ئەی وەکۆ بن بۆ گوڵچنین

یارەکەم لەگەلێدایە بە قورئانی سەرپەڕ شین

پێنج فەرزەی نوێژم دوعایە شل و مل، خاڵ لە مل، ماڵ کاول بۆ یەک ببین

ئەرێ شۆڕە ژن بۆ یەک ببین

ئەی نەخۆش و دەردەدارم دەردەکەم لە بەغدایە

من نەخۆشم بۆ یارم زولفی هەودا هەودایە

خوا ئەو دەردەی من دەکوژێ لە باغەڵ گولەدایە

ئەسمەران دولبەران ئەی وەکۆ بن بۆ گوڵچنین

یارەکەم لەگەلێدایە بە قورئانی سەرپەڕ شین

پێنج فەرزەی نوێژم دوعایە شل و مل، خاڵ لە مل، ماڵ کاول بۆ یەک ببین

ئەرێ شۆڕە ژن بۆ یەک ببین

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More