
ڕەبی ماڵت وێران بێ زوو پیرت کردم فەلەک
بە کووچە دەهاتنە خوار عایشێ و مریەم و مەلەک
لە بەغدایەی بۆ دێنم گوڵ و لاچاوە و کرمەک
لە تارانەی بۆ دەکڕم گوڵ و لاچاوە و کرمەک
لێو ئاڵێ لە خۆی بدا هاڕەی بڕوا حەوت گەڕەک
خزمینە مەمکەن لۆمە شیرینە بە وێنەی کاڵەک
ئاوری لە من بەرداوە برۆ پەیوەست و چاو بەڵەک
ئەسمەران دولبەران پێک کۆ بوون بۆ گوڵچنین
ئەسمەران دولبەران وەکۆ بوون بۆ گوڵچنین
یارم لەگەلێدا بە قورئانی سەرپەڕ شین
هێندەم زەحمەت لە دووت کێشا
زەحمەتە بۆ یەک ببین
گرتمت بەستمت سووتاندمت برژاندمت
بە زیندووی چاوەکانم لە ژێر خاک چەقاندمت
گرتمت بەستمت سووتاندمت برژاندمت
ماڵت وێران بێت شەوە بۆچ منت نەبردەوە
عاشقی چاوی کەژاڵم برۆی پەیوەستن پێکەوە
پێم گوت یانە بمکوژە یانە ڕەگەڵم کەوە
گرتمت بەستمت سووتاندمت برژاندمت
بە زیندووی چاوی مەستت لە ژێر خاک چەقاندمت
ئەسمەران دولبەران وەکۆ بوون بۆ گوڵچنین
یارم لەگەلێدا بە قورئانی سەرپەڕ شین
هێندەم زەحمەت لە دووی کێشا
زەحمەتە بۆ یەک ببین
سەعات لە هەشت و حەوت دیتم و چاوم پێی کەوت
گرتم بە زوڵفیمدا کرد عەتری حەفتاد و حەوت
گرتم دوو ماچم لێ سەند دایکی زانی و ڕێم کەوت
خودا بەوە ڕەحمێکی کرد سەرسمێکی دا و کەوت
گەر بهاتبا و نەکەوتبا سەد دارم وێ دەکەوت
گرتمت
ئەسمەران دولبەران وەکۆ بوون بۆ گوڵچنین
یارم لەگەلێدا بە قورئانی سەرپەڕ شین
هێندەم زەحمەت لە دووی کێشا
زەحمەتە بۆ یەک ببین
ئەی گوڵە سوور واتەش من چوار ڕەنگ دارۆم
هەر ڕەنگێ وە دەس یارێک مەسپارۆم
گوڵە زەر واتەش عەرشەی*؟؟؟ باغانم
بە وەعدەی چل شەو من چراغانم
گوڵ عەترێ شەوبۆ واتەش بەدبەختان سەرسەختان مەکەن تەعریف وێتان
گوڵ گوڵاو واتەش
گوڵ عەترێ شەوبۆ واتەش بەدبەختان مەکەن تەعریی وێتان
کەی عەترێ خۆتان وەی شووشە کەردەن
وە پای چ عەشقێک وەک سەوقات هەردەن
*؟؟؟= لە درووستی ئەو وشەیە دڵنیا نین، تکایە ئەگەر دەیزانن بۆمانی بنووسن
سپاس

سەبر و قەرارت بردم کەمشەرتیت لەگەڵ کردم
ئاخر وازم لێ بێنە، ئیتر بەسیەتی مردم
گرتمت بەستمت کوشتمت سووتاندمت
هەی بە زیندووی چاوەکانم لە ژێر خاک چەقاندمت
جا بە وەڵا و بیللایە هەرچۆنی دەیڵێم وایە
عیلاجی دەردم نایە بە حەکیمی دنیایە
خۆم و دڵەکەی کۆست کەوتووم کەوتمە داوی لەیلایە
گرتمت بەستمت کوشتمت سووتاندمت
هەی بە زیندووی چاوەکانم لە ژێر خاک چەقاندمت
ئەرێ ناسکۆڵەی نازەنینێ جا گوڵی دلکە و هەوشینێ
مەلام بێننە سەرینێ فەقیان بێننە توێژینێ
ئیبنوحەجەرێ دانێن لە بۆم بخوێنێ یاسینێ
ئەسمەران دولبەران جا وەکۆ بوون بۆ گوڵچنین
یارەکەم لەگەلێدایە بە قورئانی سەرپەڕ شین
پێنج فەڕزەی نوێژم دوعایە کە خودایە بۆ یەک ببین
دایمە وەک تێلێ سازە دوگمەی بەرۆیی ترازا
خۆ دەبەر ئەو سینگەت دەمرم هەر دەڵێی کانی و حەوزە
چاوم بە باڵای کەوت ئازای بەندەنم لەرزا
ئەسمەران دولبەران جا وەکۆ بوون بۆ گوڵچنین
یارەکەم دەگەڵێدایە بە قورئانی سەرپەڕ شین
پێنج فەڕزەی نوێژم دوعایە کە خودایە بۆ یەک ببین
بازی بەراگەی بانێ هەر ماڵە بابم جوانێ
لێم بووەتە برنجی سەدری کەوتە ڕەشت و گێڵانێ
قۆیتەڵی* دەسەر گێڕم تا بێتە خەڵیفانێ
گرتمت بەستمت کوشتمت سووتاندمت
هەی بە زیندووی چاوەکانم لە ژێر خاک چەقاندمت
*= گوندێکی سەر بە ناوچەی خەڵیفانی مەهابادە

By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
ئەرێ چەن ساڵان شێتی وی بووم بۆ وی عومرم بە با دا
عاشقی کیژێکی جوانم ئەسمەرە و ڕەنگی شادە
لە من وەک ڕۆژ عەیانە بەڵێنێ بە کەس نادا
ئەسمەران دولبەران وەکۆ بوون بۆ گوڵچنین
یارەکەم لەگەلێدا بە قورئانی سەرپەڕ شین
پێنج فەرزەی نوێژم دوعایە کە خودایە بۆ یەک ببین
خۆ من چۆمی کەڵوێ نیم سەرچاوی ئاوی لەندی
فرمێسکم دێنە خوارێ وەک بەفراوی سەهەندی
یاری من گەلێک جوانە خوێن شیرینە وەکوو قەندی
ئەرێ زێڕنۆک و مریەمۆکن دەڕۆن دەچنن هەڵاڵان
حەوت قەتاری وشتران ناردوومەتە *؟؟؟
*؟؟؟ دێنن لە بۆ جلکی چاو کاڵان
ئەسمەران دولبەران وەکۆ بوون بۆ گوڵچنین
یارەکەم لەگەلێدا بە قورئانی سەرپەڕ شین
پێنج فەرزەی نوێژم دوعایە کە خودایە بۆ یەک ببین
دەرگای سەرسەرای عیشقت لە عاشقان دامەخە
چاوت گەلێک بە خومارن وە بن ڕووبەندی مەخە
کیژۆڵەی ئەم زەمانەی لەعل و مەرجانیان نرخە
با سوکنایی دڵم بێ گۆشەی چاوت وەدەر خە
ئەسمەران دولبەران وەکۆ بوون بۆ گوڵچنین
یارەکەم لەگەلێدا بە قورئانی سەرپەڕ شین
پێنج فەرزەی نوێژم دوعایە کە خودایە بۆ یەک ببین
*؟؟؟= نازانین گۆرانیبێژ لەو وشانە چ دەڵێ، تکایە ئەگەر بۆتان ڕوونە پێمانی بڵێن
سپاس