site loader
Song image
دەبارێ هەی دەبارێ – ناسر ڕەزازی

By - ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî

دەبارێ هەی دەبارێ دەبارێ کڕیوەی دەکا
لەسەر سینگی کەژاڵێ خاڵە و بانگی خاڵ دەکا

کە تۆ ڕوحمت نەماوە دڵ دەسووتێ وەک قاوە
کافری بێ دین و ئیمان بۆ ئەمنت وا داناوە
چەن ساڵە یاری خۆم بووی بۆچی نەتکرد ماڵئاوا
دەبارێ هەی دەبارێ دەبارێ کڕیوەی دەکا
لەسەر سینگی کەژاڵێ خاڵە و بانگی خاڵ دەکا

شەدەی بەستۆ بێریانی دەسرۆکەی تۆزێک تیلە
قامکی شووش و باریکە حەی بەرۆکی بۆ دەرزیلە
لەسەر چی لێم تۆراوە زیزبوونی بێ دەلیلە
دەبارێ هەی دەبارێ دەبارێ کڕیوەی دەکا
لەسەر سینگی کەژاڵێ خاڵە و بانگی خاڵ دەکا

هەرچەند دەکەم خەیاڵان ئەو دڵە سەگەم ناسرەوێ
گڕووی گرتووە وەک منداڵ هەر دەڵێ یارم دەوێ
شەوێ تا ڕۆژی لێدەن لە کوێ بێ دێمە ئەوێ
دەبارێ هەی دەبارێ دەبارێ کڕیوەی دەکا
لەسەر سینگی کەژاڵێ خاڵە و بانگی خاڵ دەکا

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More