
لە دنیادا دێوانە خۆم
وەیلانی ئەو کێوانە خۆم
لە خزم و خێش بێگانە خۆم
دێوانە خۆم دێوانە خۆم
کەس نازانێ بە دەردی من
بە ناڵە و ئاهی سەردی من
دەوای نێ ڕەنگی زەردی من
دێوانە خۆم دێوانە خۆم
لە خزم و خێش بێگانە خۆم
ئەگەرچی زار و شێواوم
غەرقی خوێناو و زووخاوم
ئەگەرچی زار و شێواوم
نوقمی خوێناو و زووخاوم
لۆمەم مەکەن کە سووتاوم
دێوانە خۆم دێوانە خۆم
لە خزم و خێش بێگانە خۆم
فەڵەک ئەی داڵی برس و کاس
ئەی لاشەخۆری حەق نەناس
کەس نەبوو لێت نەبێ هەراس
ڕەحمت نییە بە منی کەساس
دێوانە خۆم دێوانە خۆم
لە خزم و خێش بێگانە خۆم