
By - حسێن سەفامەنش Hisên Sefameniş
لە دنیادا دێوانە خۆم
وەیلانی ئەو کێوانە خۆم
لە خزم و خێش بێگانە خۆم
دێوانە خۆم دێوانە خۆم
کەس نازانێ بە دەردی من
بە ناڵە و ئاهی سەردی من
بڕوانە ڕەنگی زەردی من
دێوانە خۆم دێوانە خۆم
فەڵەک ئەی داڵی* برس و کاس
ئەی لاشەخۆری حەق نەناس
کەس نەبوو لێت نەبێ هەراس
ڕەحمت نییە بە منی کەساس
دێوانە خۆم دێوانە خۆم
ئەگەرچی زار و شێواوم
نوقمی زووخاو و خوێناوم
لۆمەم مەکەن کە سووتاوم
دێوانە خۆم دێوانە خۆم
گۆرانیبێژ ئەم بەشە بە هەڵە دەخوێنێت*