
ئەرێ ئەمشەو لە ڕۆڕۆی گیانە دڵەکەی ناشادم
ئەرێ دۆستی دوور وڵات گیانە کەوتۆتە یادم
ئەی یار عەزیزم ڕۆحی شیرینم هات
سەر هەڵبڕە بکەم تماشات
یاخوا بەخێر بێیتەوە ئازیزەکەی دوور وڵات
جا حەز بە مردن ئەکەم نەوەک من بڕۆم لە لات
ئەرێ وەرە ماڵەکەم گیانە وەک جاری جاران
ئەرێ دەبا کوێری کەین گیانە دیدەی بەدکاران
ئەی یار عەزیزم ڕۆحی شیرینم هات
سەر هەڵبڕە بکەم تماشات
یاخوا بەخێر بێیتەوە ئازیزەکەی دوور وڵات
جا حەز بە مردن ئەکەم نەوەک من بڕۆم لە لات
ئەرێ بە سەرگەردت بم گیانە سەوزەی دیدەمەست
ئەرێ بە بۆنەی تۆوە گیانە دنیام چوو لە دەست
ئەی یار عەزیزم ڕۆحی شیرینم هات
سەر هەڵبڕە بکەم تماشات
یاخوا بەخێر بێیتەوە ئازیزەکەی دوور وڵات
جا حەز بە مردن ئەکەم وەی نەوەک من بڕۆم لە لات