
By - قادر ئەلیاسی Qadir Elyasî
شەو لە خەوما ئارامگەی حاجیم دیتەوە
چۆکم دادا سوژدەم برد بۆی
گوتم حاجی پەرێشانین
سەری کز کرد
دەسی دانا سەر دڵی خۆی
دەسی نایە سەر دڵی خۆی
گوتی مەرد بە زیندووم کەوە!
گوتم گەورەم من عیسا نیم چۆن زیندووت کەمەوە، بێژە؟
گوتی لێرە دەرم بێنە دووبەرەکی لە شوێنەکەی من بنێژە!

By - عەبدوڵڵا پەشێو Ebdula Peşêw
شەو لە خەوما
ئارامگەی حاجیم دیتەوە
چۆکم دادا، سوژدەم برد بۆی
گوتم: “حاجی*، پەرێشانین!”
سەری کز کرد
دەستی دانا سەر دڵی خۆی
گوتی: “مەرد بە، زیندووم کەوە!”
گوتم: ‘گەورەم
من عیسا نیم
چۆن زیندووت کەمەوە، بێژە’؟
گوتی: “لێرە دەرم بێنە
دووبەرەکی لە شوێنەکەی من بنێژە!”
*حاجی= واتە حاجی قادری کۆیی، شاعیری نەتەوەیی کورد