site loader
Song image
بە هەوران پاییزە ئایشیلێ مامان

By - جەعفەر ماملێ

بە هەوران بەهارە ئایشیلێ مامان
دەخوێنن کەوباڕان وێم دە شەمامان
یارکۆڵێم لێ دیارە دەستی منت دامان
هەوری ڕەشی دێنێ ئایشیلێ جوانێ
بارانەی دەڕژێنێ وێم دە نیشانێ
لەسەر چی نامدوێنێ بابان وێرانێ
چاوی لە چاوبازان ئایشیلێ مامان
لێم دەگرن ڕێبازان وێم دە شەمامان
دەمکوژن بە نازان دەستی منت دامان
بە هەوران پاییزە ئایشیلێ جوانێ
دەخوێنن ئازیزان وێم دە نیشانێ
یارکۆڵێم لێ زیزە وا لە هەیوانێ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
بە هەوران پاییزە ئایشیلێ مامان ٢

By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê

بە هەوران بەهارە ئایشیلێ جوانێ
دەخوێنن کۆلارە وێم دە نیشانێ
یارکۆڵێم لێ دیارە بابان وێرانێ

بە هەوران پاییزە ئایشیڵێ و مامان
دەخوێنن ئازیزە وێم دە نیشانێ
یارکۆڵێم لێ زیزە بابان وێرانێ

چاوی دە چاوبازان ئایشیلێ بۆخۆم
لێم دەگرن ڕێبازان پێم نییە بڕۆم
دەمکوژن بە نازان هەر خۆم ڕەنجەڕۆم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More