لانک لانک لانکۆڵێ لانک لە دارهەنارێ
وەستا بێ لە تارانێ لانکێ دروس کا بۆ چاوجوانێ
دەڵێ لە لانکەیدا نانووم دەبا بۆی ساز کەین جۆلانی
هەی ڕۆڵە، هەی ڕۆڵە
سەردڵ خڕ بی باب مردوو بی شەو درەنگە بۆ جێژوانێ
ئەوە ڕۆژی ڕووناکە و هەموو عالەم دەیزانێ
قەت نەبوو بڵێی دانیشین تۆزێ بکەین ڕا و تەگبیر
سەد لەعنەت لەو کەسە بێ دەس لە یەخەت بکا گیر