site loader
Song image
خەیاڵ – ئەیووب عەلی

By - ئەیووب عەلی – Eyûb Elî

هەموو دونیام تۆ بووی یارم، خەون و خەیاڵ تۆ بووی
چەن خامۆشە دونیام بێ تۆ بۆ کوێ ڕۆشتی ون بووی
بۆچی ون بووی لە چاو یارم وەکوو زەردەی هەتاو
هەرگیز وانەزانی یارم چیرۆکی تۆ تەواو
هەرگیز وانەزانی یار یارم چیرۆکی تۆ تەواو
هەرگیز وانەزانی یارم چیرۆکی تۆ تەواو

تۆ بووی خەندەی لێوم یارم، ئێستاش ئێش و ژانی
هەر عاشقەکەی جارانم، ئەی تۆ بۆچی وا نی
بۆچی ون بووی لە چاو یارم وەکوو زەردەی هەتاو
هەرگیز وانەزانی یارم چیرۆکی تۆ تەواو
هەرگیز وانەزانی یار یارم چیرۆکی تۆ تەواو
هەرگیز وانەزانی یارم چیرۆکی تۆ تەواو

خۆر ئاوا بوو
لە کەنار دەریا چاوەڕێت بووم دڵتەنگ، تەنیا
چاوەڕێت بووم هەر نەهاتی هەر نەهاتی
پۆلێک مەلی ڕەشپۆش هاتن زانییان دڵم خەمبارە
نەخشی دڵێکیان بۆ کێشام بە تابلۆی سەمای ئێوارە
خۆر ئاوا بوو
هەر نەهاتی
هەر نەهاتی

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
خەیاڵ – عەبدوڵڵا پەشێو

By - عەبدوڵڵا پەشێو Ebdula Peşêw

هەزار بریا من دەمزانی
ئەم ئاسمانە ئەگەر چەترە
هەتا کەیە هەڵدرانی؟
ئەگەر دەریای هەڵواسراوی سەرنخوونە
کەیە ڕۆژی قیامەتی هەڵڕژانی!؟
گەر جامخانەی ئەستێرانە
نەکا ڕۆژێک ئەستێرەیێک
کەللەشەق و یاخی و لاسار
سنووری خۆی پێ تەنگ بێت و
بە یەک پلار
جامخانەکە داڕمێنێ و
ئەستێرەکان تووڕ داتە خوار!

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More