
خەونی شاعیران – عەبدوڵڵا پەشێو
By - عەبدوڵڵا پەشێو Ebdula Peşêw
من شاعیرێکی شێت ڕادەسپێرم
پاش ماڵئاوییم ئاگادارم کا
لە دڕکەڵانی مێژووی گیانوەرێن
خەونی کێ بۆتە زەمەند و بژوێن
پەلکەزێڕینەی خەونی شاعیران
یا گەندەخەونی قاچاخچییانی خوێن؟
کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە