site loader
Song image
شەماڵ وەرە

By - خەسرەو ماملێ

سەرسەوز و بۆرچین نیشتوون لە چۆمان
یارێکم هەیە جیرانی خۆمان
ئەی خاک بەسەرم تۆراوە لێمان
ئەی وەرە شەماڵ وەرە
دەردی دڵەکەم بۆ یار بەرە
لە دەردی دڵەکەم یار بێخەبەرە

تۆ دوور و من دوور لێک دوور بووینەوە
کیژان بۆ مەندۆک لێک خڕ بوونەوە
ئەوان پێکەوەن ئێمە ماینەوە
چێشتم ئەمڕۆ ژەهری مار و یاری شیرینم نەهات
زامی کۆنەم هاتە ژان و مەرهەمی برینم نەهات

غەم سەری لێدام و یارم قەت سەرێکی لێ نەدام
عەقڵ و هۆشم ڕۆیی بە غارەتگەری دینم نەهات

بیستوومە ماڵتان دەچن بۆ کوێستان
چۆن بێ تۆ بژیم جوانی کوردستان
خۆ من نازانم چۆن بگەم پێتان

وەرە شەماڵ وەرە
خەمێ وەرە شەماڵ وەرە
دەردی دڵەکەم بۆ یار بەرە
لە دەردی دڵەکەم یار بێخەبەرە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
زارا گیان دیدەم زارا

By - خەسرەو ماملێ

تا تەمەن دەڕوا و بۆ سەر هەڵدەکشێ ئەی وەی زارا گیان بێ دین زارا
تا تەمەن دەڕوا و بۆ سەر هەڵدەکشێ ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
جوانتر شێوەی وی لە دڵ دەنەخشی ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
وەک مانگی چاردە بۆ من دەدرەوشێ ئەی وەی زارا گیان بێ دین زارا
با بڕوا یارە بەو لەنجە و لارە فێنکی ئێوارە ئەو گوێ بە گوارە
شاهیدیم بۆ بدەن لە گولەی خەسارە ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا

لە بێ تۆییدا وا دەتلێمەوە ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
لە بێ تۆییدا وا دەتلێمەوە ئەی وەی زارا گیان بێ دین زارا
ئاواتمە ڕۆژێک بۆ لات بێمەوە ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
لە باوەش تۆدا بحەسێمەوە ئەی وەی زارا گیان بێ دین زارا

خوایە نەهێڵی بەربەستی سنوور ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
خوایە نەهێڵی بەربەستی سنوور ئەی وەی زارا گیان چاوجوان زارا
شاد بم بە گۆنای ئاڵ و لێوی سوور ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
داخ و مەینەتە شەیدا بوونی یار ئەی وەی زارا گیان چاوجوان زارا
با بڕوا یارە بەو لەنجە و لارە فێنکی ئێوارە ئەو گوێ بە گوارە
شاهیدیم بۆ بدەن لە گولەی خەسارە ئەی وەی زارا گیان بێ دین زارا

گڕووم پێ مەگرە تو مەستی چاوت ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
گڕووم پێ مەگرە تو مەستی چاوت ئەی وەی زارا گیان چاوجوان زارا
کێ هەیە وەک من کەوتبێتە داوت ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
شیرینن وەک یەک هەم خۆت هەم ناوت ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
با بڕوا یارە بەو لەنجە و لارە فێنکی ئێوارە ئەو گوێ بە گوارە
شاهیدیم بۆ بدەن لە گولەی خەسارە ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
شەوە دنیا وەکوو زولفت سیاپۆش

By - خەسرەو ماملێ

شەوە لەو سەوزەزارە لەو دەم ئاوە
مەکۆی خەم لاچووە و دەمکوڵ چەماوە
مەکە و لاچۆ و دەمانبینن بیانوون
بەیانە دەم بنێ دەم، دەم نەماوە
دەسم دەستۆکە با بتگرمە باوەش
ئەگەر مردم لە خۆشیان چاوی تۆ خۆش
بە سەرگەردانی ژێر گەردانەکەت بم
بەڵاگەردانی باڵا جوانەکەت بم
ئەوا تۆم دی لەسەر کوشتەم دەکەی شین
بە گۆڕی چاوی پڕ گریانەکەت بم
شەوە ئەستێرە بەزریون لە سەرمان
لە مانگی ڕووت هەناسەم بۆتە خەرمان
تکەی ئاونگی کوڵمت تەڕ دەکا لێو
گەزۆ باری لە شەرمان و لە گەرمان

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More