site loader
Song image
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران

By - خەسرەو ماملێ

ئەوشۆ ھەر خەمەن گیانە وا لە کەمیندا
بەرەوڕووی خستووم گیانە بە ڕووی زەمیندا
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
جارێک وەرە بۆ لای منی ماڵ وێران

بۆی گوڵاڵەی گیانە دولبەر ئازیزە
مەزەی تامی خەم یاران لەزیزە
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
جارێک وەرە بۆ لای منی ماڵ وێران
وەرە وەرە با بڕۆینە نێو شلێران
جارێک وەرە بۆ لای منی ماڵ وێران

چەن وەختە دڵم گیانە غەمگینی لەیلن
وا دیارە لەیلام گیانا بێ ڕوحم و مەیلن
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
جارێک وەرە بۆ لای منی ماڵ وێران
وەرە وەرە با بڕۆینە نێو شلێران
جارێک وەرە بۆ لای منی ماڵ وێران

لە کەل دەرکەوتی جوانێ نەمزانی تۆ بووی
پێم وابوو مانگی جوانێ لە دەورەی کۆ بووی
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
جارێک وەرە بۆ لای منی ماڵ وێران
وەرە وەرە با بڕۆینە نێو شلێران
جارێک وەرە بۆ لای منی ماڵ وێران

بە باڵای بەرزت جوانێ بە دیدەی تیرت
مەگەر ئێواران جوانێ تێر بکەم سەیرت
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
جارێک وەرە بۆ لای منی ماڵ وێران
وەرە وەرە با بڕۆینە نێو شلێران
جارێک وەرە بۆ لای منی ماڵ وێران

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More