
By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
خوایە وەتەن ئاوا کەی
چەند دڵگیر و شیرینە
دەشتی خۆش و ڕەنگینە
ئاوی کەوسەرە، خاکی گەوهەرە
پڕ لە گوڵ و نەسرینە
سەیرانگای بەهارانی
سەوزەگیای نەرم و جوانی
سەد دڵ دەبێ حەیرانی
ئاوی کەوسەرە، خاکی گەوهەرە
پڕ لە گوڵ و نەسرینە
شاخی بەفرین و بەرزە
بۆ ڕابردوومان ڕەمزە
چیمەنی جوان و سەوزه
ئاوی کەوسەرە، خاکی گەوهەرە
پڕ لە گوڵ و نەسرینە
وەتەن چاوی لێمانە
دەری کەین لە تەنگانە
حەیفه بێتە وێرانە
ئاوی کەوسەرە، خاکی گەوهەرە
پڕ لە گوڵ و نەسرینە