
By - هۆمەر دزەیی Homer Dizeyî
خوایە ئەبێ ئێستا کێ ماچی بکا؟
ﺧﻮﺍیە ئەبێ ئێستا کێ بۆنی بکا؟
خوایە ئەبێ ئێستا کێ بگوێنێ؟
ئەو کاڵە مەمکانەی هی من بوون دوێنێ!
خۆزگەم بەو کەسەی کە ئەیگەوزێنێ
پەنجەی بە ناو قژیا ئەگێڕێنێ
لێوی لە لێوی گەرمی ئەخشێنێ
دوگمەی سوخمەی یەک یەک لێک ئەترازێنێ
خۆزگەم بەو کەسەی کە ئەیورووژێنێ
دەست بەو ڕانە نەرمانەیدا دێنێ
ڕازی دڵ بە گوێیدا ئەچرپێنێ
ﺋﺎخۆ ئەبێ ئێستا کێ پێی شاد بێ؟
ﺋﺎخۆ ئەبێ ئێستا منی لە یاد بێ؟
یادی دێرین بیباتەوە دوێنێ؟
دەردی دڵ ﮔﺮﺍنە، بێدەرمانە
ئاخر ئەوەیە؛ دەس لێک بەردانە
دنیا هەروا بووە و هەر واش ئەمێنێ
بەختەوەری تا سەر بۆ کەس نامێنێ
دەردی دڵ ﮔﺮﺍنە، بێدەرمانە
ئاخر ئەوەیە؛ دەس لێک بەردانە
دنیا هەروا بووە و هەر واش ئەمێنێ
بەختەوەری تا سەر بۆ کەس نامێنێ
بەختەوەری تا سەر بۆ کەس نامێنێ