
By - خانە ماملێ
خەبەرەکەم زانیوە کیژێک ها لە عالەمی
نێوبانگی وا دەرکەوتووە بە خێن شیرنی و نازانی
یارم لە پێش کاروانێ گیانە سەرقافڵەچی کاروانی
دەڕۆم دەچمە پێشوازی گیانە لە کلکەی بەردەتانێ
گەوهەرێ وەی گەوهەرێ پەروانەم لە دوای خێڵی
کەس نییە لە من بپرسێ گیانە جا بڵێ لە دوای چ وێڵی
کەس نییە لە من بپرسێ گیانە ئەی بڵێ لە دوای چ وێڵی
لە عیشقتدا سەرخۆشم نابینم بەری پێشم
جورعێک شەڕابی تەهوور بێ لێوئاڵێ نانۆشم
دەبێ ئەوساڵە کارە بۆ گواستنەوەی تێکۆشم
سەد مەڕی بە بەرخەوە گیانە بۆ ئاڵتوونێ دەفرۆشم
گەوهەرێ وەی گەوهەرێ دەبا ئەوجار با بمرم
بەسم تانە لێ بدە گیانە بەرگەی تەشەر ناگرم
دیسان دڵم زۆر تەنگە ڕەبی وەخێر بگەڕێ
قەرارە ئەوساڵەکە بچمە هەواری سەرێ
گوڵ لە گوڵخانە جوانە گیانە لە زۆر جێ هەڵدەوەرێ
زولفت لادە مانگی نوێ گیانە لە تەمێ بێتە دەرێ
گەوهەرێ وەی گەوهەرێ پەروانەم لە دوای خێڵی
کەس نییە لە من بپرسێ گیانە جا بڵێ لە دوای چ وێڵی
کەس نییە لە من بپرسێ گیانە ئەی بڵێ لە دوای چ وێڵی

By - خانە ماملێ
دەبڵا من بمرم وەرە حەیران بە وێ بەهارێ
قەبرم هەڵکۆڵن وەرە حەیران لە وێ حەسارێ
کفنێ من ببڕن وەرە حەیران بە دەستی یارێ
دەبڵا من بمرم وەرە حەیران بە وێ هاوینێ
قەبرم هەڵکۆڵن وەرە حەیران لە شانشینێ
کفنێ من ببڕن وەرە حەیران بە دەستی دینێ
دەبڵا من بمرم وەرە حەیران بە وێ پاییزێ
قەبرم هەڵکۆڵن وەرە حەیران بن دارەگوێزێ
کفنم بۆ بێنن وەرە حەیران وا لە تەورێزێ
دەبڵا وەز بمرم وەرە حەیران بە وێ زستانێ
قەبرم هەڵکۆڵن وەرە حەیران لە ناو کۆڵانێ
کفنێ من ببڕن وەرە حەیران بە دەستی جوانێ