site loader
Song image
خانمۆڵێ

By - خەسرەو ماملێ

وەفاداران بە ڕەحمەت بن
وەفاداران بە ڕەحمەت بن دەنا
بێ وەفایان بە نەحلەت بن
ئەرێ دوێنێ نیشانەت بۆ ناردم
دوێنێ نیشانەت بۆ ناردم دەنا
شەوێ دی سوێندت بۆ خواردم
ئەرێ بەو حاڵەش هەر لێت دڵساردم
بەو حاڵەش هەر لێت دڵساردم
هاوار چ بکەم چیت لەگەڵ کردم
بە قسەی خەڵکیت لەگەڵ کردم

کراسی زەردی لە بەردایە
کراسی زەردی لە بەردایە
جیرانی میرزا بابایە

ئەرێ ڕەنجەڕۆ خۆم یار تۆراوە
ڕەنجەڕۆ خۆم یار تۆراوە
ئەی خانم خانم خانمۆڵێ
لە خڕێت ماچ کەم یان لە دۆڵێ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
خانمۆڵێ – عوسمان وایەرمەن و شوان میرە

By - چریکەی کورد

ئەی خانم خانم خانمۆڵێ
چاوجوانی هەوری لە کۆڵێ
پەریزادەی سەروین لەسەر
شازادەکەی نەرم و نۆڵێ

ئەمشەو مانگی ڕووت خەرمانە
شەوی دڵداری و جێژوانە
ئەمشەو مانگی ڕووت خەرمانە
شەوی دڵداری و جێژوانە
دڵم مەیلی لە سووتانە
بە شەمعت بم یان پەروانە

ئەڕۆی شەو پڕ دەکەی لە ناز
مەستمان دەکەی بە چاوی باز
هاتووی بۆ ڕاوی نێچیران
لە ڕووی دڵداران دەگری گاز

ئەمشەو کاروانی ڕێی دوورم
باخەوانی گوڵی سوورم
چاوەڕیی دیداری مانگم
هەر بۆ تۆیە دەر و ژوورم

هەی خانم خانم خانمۆڵێ
چاوجوانی هەوری لە کۆڵێ
پەریزادەی سەروین لەسەر
شازادەکەی نەرم و نۆڵێ

کە دێی ڕێگا مەستی تۆیە
ئاوەنگی شەو هەستی تۆیە
گوڵ بۆنی خۆشی تۆ دەگرێ
دڵ زامداری دەستی تۆیە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
خانمۆڵێ

By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê

ئەرێ وێڵی مەکانی بێستوونم

دەنا عاشقی گەنجی فەرەیدوونم

ئەرێ دەنێو عاشقاندا مەجنوونم

دەنا ئەی خانم خانم خانمۆڵێ

لە خڕێت ماچ کەم یان لە دۆڵێ

ئەرێ مارانگاز بووم ترسام لە حەی

لەناکاو دەستم برد بۆ بەی

ئەرێ باغەوان بانگی کرد نەیکەی

ئەرێ ئەی خانم خانم خانمەکە

جا بە غەمزە جەرگم داغ مەکە

ئەرێ ڕووی دەرکەیان دە شەماڵی

دەنا جوانە خەنە و بسکی ئاڵی

ئەرێ کوشتوومی دوو چاوی کاڵی

دەنا ئەی خانم خانم خانمۆڵێ

لە خڕێت ماچ کەم یان لە دۆڵێ

ئەرێ جوانە لە سوانەی بڵیندی

ڕادەبرد بە تاڵ و توندی

ئەرێ کەنگێ خەراپەت لە من دی

دەنا ئەی خانم خانم خانمەکە

جا بە غەمزە جەرگم داغ مەکە

ئەرێ سی و مراوی دەپۆڕن

بەسەر بەحراندا دەنۆڕن

ئەرێ کیژ قەولان زوو زوو دەگۆڕن

دەنا ئەی خانم خانم خانمۆڵێ

لە خڕێت ماچ کەم یان لە دۆڵێ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
خانمۆڵێ ٢

By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê

کراسی زەردی دەبەردایە
جیرانی میرزا بابایە
لێمان ناکا مەرحەبایە
ئەی خانم خانم خانمۆڵێ
لە خڕێت ماچ کەم یان لە دۆڵێ

خەجاڵەت بی دەگەڵ وەفات
چەندم کێشا جەور و جەفات
تێرم نەکرد سەیر و سەفات
ئەی خانم خانم خانمۆڵێ
لە خڕێت ماچ کەم یان لە دۆڵێ

لە مزگەوتێ نوێژم دەکرد
یەکێک لە ناکاو بانگی کرد
خانەخەراپ لەیلاتیان برد
ئەی خانم خانم خانمۆڵێ
لە خڕێت ماچ کەم یان لە دۆڵێ

چاوت ئەستێرەی سوبحیدەم
مەشهوورە لە کورد و عەجەم
تۆ خاتووزین و من کاکەمەم
ئەی خانم خانم خانمۆڵێ
لە خڕێت ماچ کەم یان لە دۆڵێ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More