site loader
Song image
نیشتیمانم – خالید ڕەشید

By - خالید ڕەشید Xalid Reşîd

نیشتمانم من نازانم تۆ بۆ ناوت کوردستانە

خۆ ئێمەی کورد لەوەتی هەین تۆ ئەفرۆشین بە بێگانە

ئەگەر تۆش لێمان ببووریت هەرگیز مێژوو بەدکاریمان لە بیری خۆی ناباتەوە

بڕ و بیانوومان هەرچی بێ ڕابردوومان ناشواتەوە

ئەی نیشتمان

ئەی نیشتمان ئۆباڵی خوێنی شەهیدان وا لە ئەستۆی هەرهەموومان

نیشتیمانم من نازانم تۆ بۆ ناوت کوردستانە

خۆ ئێمەی کورد لەوەتەی هەین تۆ ئەفرۆشین بە بێگانە

ئەگەر تۆش لێمان ببووری

ئەگەر تۆش لێمان ببووری، هەرگیز مێژوو بەدکاریمان لە بیری خۆی ناباتەوە

بڕ و بیانوومان هەرچی بێ ڕابوردوومان ناشواتەوە

هەرگیز مێژوو بەدکاریمان لە بیری خۆی ناباتەوە

ئەی نیشتیمان

مافی خۆتە یەک بە یەکمان بە نەفرەت کەی

ئەی نیشتیمان

مافی خۆتە لە هەموومان حاشا بکەی

ئەی نیشتیمان

ئەی نیشتیمان ئۆباڵی خوێنی شەهیدان

ئۆباڵی خوێنی شەهیدان وا لە ئەستۆی هەرهەموومان

ئەی نیشتیمان مافی خۆتە حاشا بکەی لە هەموومان

ئەی نیشتیمان

ڕابەرانت شوێن سێبەری خۆیان کەوتوون

ئایندەیان سەرابێکە و بە مردوویی لەدایک بوون

ئەی نیشتیمان

ئەی نیشتیمان ئۆباڵی خوێنی شەهیدان

ئۆباڵی خوێنی شەهیدان وا لە ئەستۆی هەرهەموومان

ئەی نیشتیمان مافی خۆتە حاشا بکەی لە هەموومان

نیشتیمانم

کێ نازانێ کە زامی قووڵی سەر سنگت

جێی خەنجەری ناکۆکییە

نیشتیمانم

کێ نازانێ کە شۆڕشی ئێستای ئێمە

لە خۆی نەبێ نیشتیمانم، لە هیچی دیکەی کەم نییە

نیشتیمانم من نازانم تۆ بۆ ناوت کوردستانە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
سەربازی ون – خالید ڕەشید

By - خالید ڕەشید Xalid Reşîd

کە وەفدێک ئەچێتە شوێنێ
بۆ سەر گۆڕی سەربازی ون
تاجەگوڵینەیەک دێنێ
کە وەفدێک ئەچێتە شوێنێ
بۆ سەر گۆڕی سەربازی ون
تاجەگوڵینەیەک دێنێ
کە وەفدێک ئەچێتە شوێنێ

ئەگەر سبەی وەفدێ بێتە
وەفدێ بێتە وڵاتی من
لێم بپرسێ:
“کوانێ گۆڕی، کوانێ گۆڕی سەربازی ون؟”
ئەڵێم: گەورەم!
لە کەناری هەر جۆگایێ
لەسەر سەکۆی هەر مزگەوتێ
لەبەر دەرگای هەر ماڵێ
هەر کڵێسەیێ، ئەشکەوتێ

لەبەر دەرگای هەر ماڵێ
هەر کڵێسەیێ ئەشکەوتێ
لەسەر گابەردی هەر شاخێ
لەسەر درەختی هەر باخێ
لەم وڵاتە، لەم وڵاتە

لەسەر هەر بستە زەمینێ
لەژێر هەر گەزە ئاسمانێ
مەترسە کەمێ سەر داخە و تاجەگوڵینەکەت دانێ
مەترسە و کەمێ سەر داخە و تاجەگوڵینەکەت دانێ
تاجەگوڵینەکەت دانێ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
بێ ڕەنگ و بۆیە ژیانی غوربەت – خالید ڕەشید

By - خالید ڕەشید Xalid Reşîd

بێ ڕەنگ و بۆیە ژیانی غوربەت
پڕە لە تاسە و هەنسک و حەسرەت
کە من ڕۆحەکەم لە کوردستانە
بە من چی خۆشی ئەم هەندەرانە
بە من چی خۆشی ئەم وڵاتانە

بێ ناز و بێکەس، بێ دۆست و هاودەم
بوومەتە هاوڕێی گیانی گیانی خەم
هێندەم نۆشیوە تاڵی جودایی
بوومەتە پاشای دنیای تەنهایی

بێ کۆڕ و دەستە و ماڵ و میوانم
بە بێ هاوخەم و بێ دیوەخانم
مەڵێن هاوارم بە سەر زارییە
بوونم وابەستەی کوردەوارییە

من خۆشی ژیان نەیخەڵەتانم
دەستی زۆرداری دەری پەڕانم
بێ داڵدە و چارەم، نیمە دەرەتان
لەوێ کوشتنە و لێرەش ڕۆح سووتان
لەوێ کوشتنە و لێرە ڕۆح سووتان
بێ ڕەنگ و بۆیە ژیانی غوربەت
پڕە لە تاسە و هەنسک و حەسرەت
کە من ڕۆحەکەم لە کوردستانە
بە من چی خۆشی ئەم وڵاتانە
بە من چی خۆشی ئەم هەندەرانە
کە من ڕۆحەکەم لە کوردستانە
بە من چی خۆشی ئەم وڵاتانە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
ئەی وەتەن – خالید ڕەشێد

By - خالید ڕەشید Xalid Reşîd

ئەی وەتەن دایم خەریکی شین و گریانتم
ئەی وەتەن سووتاوی زامی دەردی بێ دەرمانتم
ئەی وەتەن یەعقووبی تۆم و یوسفم ون بووە
ئەی وەتەن بەدناوی تۆم و ئابڕووم بۆ تۆ چووە
ئەی وەتەن دایم خەریکی شین و گریانتم
ئەی وەتەن سووتاوی زامی دەردی بێ دەرمانتم

ئەی وەتەن دایم خەریکی شین و گریانتم
ئەی وەتەن سووتاوی زامی دەردی بێ دەرمانتم
ئەی وەتەن تۆ مەملەکەت بووی کەی وا وێرانە بووی؟
کەی ئەسیری ژێرچەپۆکەی دەستی بێگانە بووی؟
ئەی وەتەن تۆ مەملەکەت بووی کەی وا وێرانە بووی؟
کەی ئەسیر و ژێرچەپۆکەی دەستی بێگانە بووی؟
سەدای پێشوو بێشەڵانی یادی شێرانە بووی

ئەی وەتەن دایم خەریکی شین و گریانتم
ئەی وەتەن سووتاوی زامی دەردی بێ دەرمانتم
ئەی وەتەن پاییز بەخێر بێ ئێستا من باومە
ساردی و گەرمی فەسلەکەت وەک دڵەی شێواومە
باڕەشت ئاهی دەروون و هەورت وەک چاومە
نم نمی باران ئەبارێ وەک تکەی زووخاومە
ئەی وەتەن دایم خەریکی شین و گریانتم
ئەی وەتەن سووتاوی زامی دەردی بێ دەرمانتم

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More