
By - شۆڕش مەحموودی Şoriş Mehmûdî
وەرە حەیران
ئەرێ بابە حەیران دەڵێ لە کەندیناوێ
پەرچەمت گەلێ سوورە خەنەی پێ ناوێ
گەردنت زەردە مەرجانیان پێ ناوێ
دوو چاوی ڕەشکۆکت کلیان قەت ناوێ
ئەمن دەڵێم کاکینە حەیفێک و سێسەد مەخابن دە دنیایێ دە بۆ وان
شەنگەبێرییان و شل و ملان و شیرین چارۆکە دە ملان و
ئامان و سەد ئامان دەسووتێ لەبەر گزنگی دەتاوێ
دەجا دەڵێم کاکینە کەپرێکی لە بۆ نازدار حەیرانێ خۆ چا دەکەم
هەڵاشی دەکەم لە ڕەشە ڕێحانێ قوڕەبانیان دەگرمەوە لە عارەقی لە گەردەنێ لە ئێلێ لە دارچینێ
لە ژەنگی دە گوارەی دە تۆزی دە خەنەی
ئەوجار دەڵێم کەپرێ نازدار حەیرانێ خۆم دەڕژێنمەوە بە گوڵاوێ
وەرە لێ لێ لێ لێ لێ لێ لێ
ئەرێ بابە حەیران دەڵێ ئەوڕۆ ئێوارێ ئەستێرەیێک هەڵدێ لە لای کەوپەڕێ پێروو دە تەرازوو نایگەنێ
ئەمن کەپرێکت بۆ دروس دەکەم لە سوێسنێ لە هەڵاڵە لە بەیبوونێ لە سوورەگوڵێ ئامانە ڕەشە ڕێحانی
ئەوجار دەڵێ کاکینە حەیفێک و سێسەد مەخابنی دە دنیایە دە بۆ وان گەورە کچان کە لە ماڵە بابان جێ خۆش دەکەن کەلەکان دەگۆڕن ئاخان هەڵدەکێشن بە تاقی تەنێ
ئەوساڵە کە چوار دانە ساڵە حەز لە بەژنێ باریکێ دەکەم یارکۆڵەی خۆمە
ئای ئای ئای چ بکەم نامدەنێ
ئەرێ وای وای وای وای
هاتەوە هاتەوە تەیرەکەی گەرمێنێ کەسم
ئای لە دوور دیارە دەخوێنێ
هاتەوە هاتەوە تەیرەکەی گەرمێنێ حەیات
ئای لە دوور دیارە دەخوێنێ
ئەرێ من لەبەر ئەو تەیرەی دەمرم کەسم
ئای بۆنی بەهارێ دێنێ
ئەرێ من لەبەر ئەو تەیرەی دەمرم حەیات
ئای بۆنی بەهارێ دێنێ
ئەرێ وای وای وای وای
وەک شەم و شەمزین ناکام بووم
ئای وەک مەجنوون سەرگەردانم
وەک شەم و شەمزین ناکام بووم
ئای هەر وەک مەجنوون سەرگەردانم
ئەرێ وەک سیابەند جەرگم بڕا کەسم
ئای هەر خۆم خانە وێرانم
ئەرێ وەک سیامەند جەرگم بڕا حەیات
ئای هەر خۆم خانە وێرانم
ئەرێ وای وای وای وای
هاتەوە هاتەوە تەیرەکەی گەرمێنێ حەیات
ئای بە ویم دەڵێن مراوی
هاتەوە هاتەوە تەیرەکەی گەرمێنێ کەسم
ئای بە ویم دەڵێن مراوی
ئەرێ شاباڵی خۆیان لێکدا حەیات
ئای بۆ نێوان هەور و ساوی
ئەرێ من بە بێ سووچ و تاوان خۆم کەسم
ئای لەسەر چیم لێ تۆراوی
شەم و شەمزین: بەیتی شەم وشەمزین
هەروەکو بیستراوە گوایە شەمزین خەڵکی گوندی ‘وەڵاشە’ی بووە. خاتوو شەم ئامۆزایەتی و کچی ‘وەیسی ئاغە’یە. هەر لە منداڵییەوە شەم و شەمزین هۆگری یەکتر دەبن و حەز لە یەکتر ئەکەن. باوکی شەم، شەمزینی برازای دەرکردووە ئەویش دەچێتە لای ‘وەسمان بەگی گەرگەری’ لە شاری ئامەد. لە دوای حەوت ساڵان هەواڵی بەمێرد دانی شەم دەزانێ دووبارە بەرەو وەڵاش دەگەڕێتەوە. شەمزین لە رۆژی گواستنەوەی شەمی ئامۆزای دەگاتە نزیک گوندەکەیان و شەمیش چاوی پێدەکەوێ و بە دایکی دەڵێ :
شەم:
سوارێک ژێرهەڵدێ یەخترمەی شینە
لەوان ڕکێفان ئەوا شەمزینە
دایک:
ئەرێ شەمیلێ ئاقڵت گۆڕاوە
ئەم ساڵ حەوت ساڵە شەمزین نەماوە
ئینجا شەم دێتە سەرکانیی ئافرەتان و شەمزینیش دەگاتە نزیکی هەرچەندە شەمزین دەزانێ ئەوە شەمی ئامۆزایەتی بەڵام دەڵێ با ئەو بەندەی بۆ بڵێم ئەگەر ئەوبێ وەڵامم دەداتەوە…
شەمزین:
خۆم سەرگەردان و شەم لەبەر کۆڵێ
بسکێ شەمیلێم لاسکێ کەرکۆڵێ
شەمێ هەڵدەگرم دەچمە ئەستەمبۆڵێ
خۆم سەرگەردان و شەم لەبەر نانی
بسکێ شەمیلێم گەیینە سەر ڕووانی
شەمێ هەڵدەگرم دەچمە کن خاڵی
خۆم سەرگەردان و شەم لەبەر ماران
بسکێ شەمیلێم ئارمووشێ شاران
شەمێ هەڵدەگرم دەیبەمە تاران
شەم:
هەی ناکەم ناکەم چ مێردان ناکەم
بسکان هەرماڵم فتنێ بەرپاکەم
لە دوای شەمزینی سەر بەقوڕێ داکەم
هەی ناکەم ناکەم بە قسەی کەس ناکەم
لەدوای شەمزینی چی لە دونیاکەم
وەکو مەجروومی ڕوو لە مەجراکەم
سوێندەکم خواردوە بە گوڵێ نیسانێ
بە گوڵێ مێلاقێ پەڕێ قورعانێ
لەدوای شەمزینی دەچمە زیندانێ
لە دوای ئەمەدا یەکتر دەناسنەوەو بە یەک شاد دەبن و شەمزین دەستە جلێکی پیاوانە لەبەر شەم دەکا و جێژوانی خۆیان بۆ شەو نیشان دەکەن تا لەوێوە بەرەو دیوەخانی ‘خانی لەپزێڕین’ بڕۆن، ئینجا دەچنە شایی بەڵام شەم لە خۆشیاندا گوارەی گوێی لەبیر دەکاو نێو شایی بەندان دەڵێن :
شەمزین:
شاییەک دەگەڕێ لە دانگەی ماڵان
کەزیێ شەمیڵێم بەندی ڕەشماڵان
شەمێ هەڵدەگرم دەچمە کن خاڵان
شاییەک دەگەڕێ هۆزان بە هۆزان
بسکێ شەمیڵێم بژیێ شێ بۆزان
شەمێ هەڵدەگرم لە حەوت ئامۆزان
شاییەک دەگەڕێ لە پشت قەڵاتان
حەوت ساڵ غەریب بووم من لە وڵاتان
بسکێ شەمیڵێم دەرزووی خەیاتان
شاییەک دەگەڕێ لە پشتی دێیە
بسکێ شەمیڵێم ئارمووشی پێیە
حەوت ساڵ غەریب بووم بێ ماڵ و جێیە
بە گوڵان و بە گوڵان بە گوڵێ سەرکەندی
نێریا خۆلێدای بێریان هەڵقەندی
شەمێ هەڵدەگرم دەچمە دەربەندی
شاییەک دەگەڕێ ڕۆینێ خانمانە
شەم تازە بووکە خەنە بەندانە
خوام پشتیوان بێ و نۆرەی کوڵانە
خەڵکەکە لە گەرمەی شاییدا ئاگاداری هیچ نین جگە لە پیرەمێردێک کە بەرامبەر شەم وبشەمزین ڕاوەستابوو بە گوارە زێڕینەکە شەم دەناسێتەوەو دەڵێ :
پیرەمێرد:
دەبینن شێ بۆزان بینن
زینیان لێ بکەن و تەنگان بشەتینن
قورتاریان نەکەن شەم وشەمزینن
نیشانەی شەمێم گوارەی زێڕینن
سەرچاوە: ئەسعەد عەدۆ بڵاوکراوە لە ماڵپەڕی hawler.in
سیابەند (سیامەند):
وەک دەوترێ سیامەند و خەج ئامۆزای یەکتر بوونە و خەج حەوت برای هەبووە بەڵام بە هۆی کێشەی بنەماڵە و قسە و قسەلۆکی خەڵک باوکی خەج، خەج نادات بە سیامەند لەگەڵ ئەوەشدا سیامەند لە ڕێی پیاو ماقووڵان زۆر هەول دەدات باوکی خەج ڕازی بکات بەڵام باوکی خەج ڕازی نابێت، سیامەند و خەجیش ئەوەندەیان یەکتر خۆشویستوە کە گفتیان بە یەک دابوو تا مردن لەگەڵ یەک بن، سیامەند ناچار دەبێ خەج هەڵگرێ و بچنە دەر لە ئاوایی و ڕوو دەکەنە چیای سیپان (بەردی گوێز) کە دەڕوانێتە ئاواییەکە بۆیەش دەچن بۆ ئەو چیایە چونکە لەسەر لووتکەکەی ڕا دەیانتوانی جم و جۆڵی خەڵکەکە و بنەماڵەی خەج بخەنە ژێر چاو، هەر وەک لە جۆگرافیای ناوچەکەشدا بەدی دەکرێ لە چیای سیپان ڕا دەتوانرێ چاوەدێری جم وجۆڵی خەڵک بکرێ. باوک و براکانی خەج بە شوێنیاندا دەگەڕێن، خەج و سیامەند ماوەیەک لە چیاکەدا خۆ حەشار دەدەن تا ڕۆژێکیان سیامەند کە لەسەر ڕانی خەج خەوی لێکەوتووە، کاتێک کە لە خەو هەڵدەستێ چەندین بزنە کێوی دەبینێ کە بە هەموویان هێرش دەکەنە سەر دانەیەک لە بزنەکان کە ڕەنگی سوورە بەڵام دەرەقەتی نایەن، خەج بە سیامەند دەڵێ ئەو نێرییە سوورە تۆی ئەوانی تریش براکانمن کە بە شوێنتەوەن و شەڕت لەگەڵ دەکەن. سیامەند بە بیستنی ئەو قسەیە تیروکەوانەکەی دەر دێنێ و هێرش دەکاتە سەر نێرییە سوورەکە و چەند تیری لێدەدات و دەیکەوێنێت. دوای کەوتنی بزنە کێوییەکە سیامەند هەول دەدات بیکوژێت بەڵام بزنە کێوییەکە کە لە چەندین جێ بریندارە و خۆ لە خۆڵ دەگەوزێنێ هەتاکوو سیامەند دێت و سەری دەگرێ تا بیکوژێت، شەقۆنێک لە سیامەند دەدات، سیامەند لە ڕەوەزە سەخت و بەرزەکانی سیپان دەکەوێتە خوارەوە و بە سەر دارە بەنێک دا دەکەوێ، خەج کە هیچی بۆ یارمەتیدانی سیامەندی پێناکرێ هانا بۆ خەڵکی گوند دەبات لەمەڕ ڕزگار کردنی خۆشەویستەکەی، بەڵام بە هۆی بەرزی ئەو ڕەوەزەی کە سیامەند لێ هەڵدێراوە خەڵک هیچان بۆ ناکرێ، خەجیش کە گفتی بە سیامەند دابوو تا مردن لەگەڵی بێ بڕیار دەدا ئەویش خۆ هەڵدێرێ و تا دوا ساتەکانی ژیانیش لەگەڵ سیامەند بێ. خەج خۆی هەڵدەداتە خوارەوە و دەکەوێتە تەنیشت سیامەند و پێش سیامەند گیانی لە دەس دەدات و هەردووکیان دەمرن.
سەرچاوە: ویکیپیدیای کوردی بۆ کۆڵێک هەڵەی رێنووسییەوە.

ئەوە بەهارە چ بەهارێکی لە من بە نیێنی
رەبی خودایە ئەتۆ هەوری رەحمەتێ بێنی
لە لای قوبلەی مبارەک
لە داوێنی فەڕەنگییان
لە سەر تاج و هۆبەکەی بابی کاک سەیدەوانی هەڵبڕژێنی
ئەورۆکانە ئەمن زەینی خۆم دەداوە گراوی کاک سەیدەوانی
تۆق و تەلەسم و کرمەکان لە لاجانگێ با رایدەژێنی
یەک لە نەکاو دەیگوت عەبدولعەزیز نێچیرەوانت مردۆ
دەمکوت توخوداکەی کەس دەنگێ نەکا
با دەستی دیلانێ بەر نەبێ
نەوەک دڵی کیژ و کوڕی داسنیان
لە بابی سەیدەوانی بێشێنی
ئەوە بەهارە.. رۆڵە سەیدەوان بەهارە
چ بەهارێکی لە من بە دزی
ڕەبی خودایە ئەوە تو هەوری رەحمەتی بێنی
لە لای قوبلەی موبارەک
لە داوێنی فەڕەنگیان
لە سەر قەبری نێوچیرەوانم هەڵبڕێژی
ئەمن زەینێ خۆ دەکردە سەر قەبری کوڕانم
لێی دەرسکا هەڵاڵە و بەیبوونە لە گەڵ گوڵی دە نێرگزی
تو خودا خزمینە کێ دیویەتی لە دەورەتی زەمانەی دا
باب بە دەستی خۆی کوڕی خۆی بکوژی
ئەوە بەهارە رۆڵە سەیدەوان بابم بەهارە
چ بەهارێکی لە من لە نەکاوێ
ئەمن زەینی خۆم دەداوە ماڵ و مەڕەکەی بابی کاک سەیدەوانی
هەڵیدەداوە لە تیلەگی دە کوێستانێ
بەرامبەر و پێشانم دەبۆ گۆمە دەڵاوێ
ئەمن زەینی خۆم دەداوە نێری بەرانەکەی کاک سەیدەوانم
هەڵدەپسێنێ سەری هەڵاڵە و بەیبوونە و گیاخاوێ
بۆ کەس نەبوو بڵێ رەبی عەبدولعەزیز
چاوی جاسوسیت کوێر بێ
قامکی پەلاپیتکەت بشکێ
ئەوە سەیدەوانە و تفەنگی خۆت ماوێ
ئەوە بەهارە سەیدەوان بابم بەهارە
چ بەهارێکی لە من شین دەنوێنی
رەبی خودایە ئەتۆ هەوری رەحمەتێ بێنی
لە لای قوبلەی مبارەک
لە داوێنی فەرەنگییان
لە سەر چادر و چیغەکەی بابی کاک سەویدەوانیم هەڵبڕژێنی
یارە
بی خودایە ئەتۆ هەڵکەیە بای رەحمەتی
لە غەمی عەبدولعەزیزی دەی
لە بەحری خوێی تێپەڕێنی
توخودا خزمینە کێ دیویەتی لە دەورەتی دە زەمانەی دا
باب بە دەستی خۆی کوڕی خۆی بکوژێ و دە خوێنێی بگەوزێنی
ئەوە بەهارە رۆڵە سەیدەوان بابم بەهارە
چ بەهارێکی لە من لە شەڕە
یارەبی خودایە ئەتۆ چڵکە هەورێکی بێنی
لە لای قوبلەی مبارەک
لە داوێنی فەڕەنگییان
ببارێنی بارانی رەحمەتێ
قەبری کوڕانم بۆ بکەیەوە تەڕە
ئەمن زەینێ خۆم دەداوە سەر قەبری کوڕانم
لێی دەڕسکا هەڵاڵە و بەیبوون و سوێسن و شللێر و شەشپەڕە
ئەمن دەستم دەدا تفەنگێ خۆم
رووم دەکردەوە چیاێی مەغڵوبێ داسنیان
بۆ بوکنیان بێنمەوە گۆشت بەران و گۆشت مەڕە
بە داوێنی بەردان دا دەڕۆیمە خوارێ
دەمڕوانیە تاقەی سیپانی وێرانبوو
خۆ من نەمدەزانی کاکۆڵی کاکە سەیدەوانیە
لە گەڵ گوڵی کوێستانان
پرشێکە بای شەماڵ لێی دەدا
بە یەکیان دەداتەوە گەڕە
ئەمن تفەنگی خۆم داویشتە سەر بەردی
جاسوسم لێ دەگرت
تەقەم لە تفەنگێ دەهات
تەمی لە سەر نەدەڕەوی
لەوێ سەیدەوانم وەسەر یەک دەگەڕا
ئەلحان ئەگەر بڵێم توخودا خزمینە
دەستی یەک بەردەن و ئەمن دیلانێ ناکەم
پێم دەڵێن عەبدولعەزیز خەرفاوە، شێت بووە و پیرێکی ئاخر شەڕە
ئەوە بەهارە رۆڵە بەهارە
چ بەهارێکی لە من بە غللورە
ئەورۆکە ئەمن زەینی خۆم دەداوە سەر قەبری سەیدەوانم
لێی دەرسکا هەڵاڵە و بەیبوون و سوێسن و گوڵە زەمبوورە
شەرت بێ رۆڵە بە شەرتی خودای
لە پاش ئێوە دە لاقم ناکەم چەکمان و
دە شانم ناکەم تفەنگێ سێ تیر و
تازە ناچمەوە ڕاوی نێرێ بەلەکوورە
توخوداکەی خزمینە
کێ دیویەتی لە دەورەتی زەمانێ دا
لە سەر سێ کوڕان ڕا بووک بچنەوە ماڵی بابیان
بە جلی دە سوورە
ئەوە بەهارە رۆڵە سەیدەوان بەهارە
چ بەهارێکی لە من هاڵۆزە
ئەورۆکە ئەمن زەینێ خۆم دەداوە سەر قەبری کاک سەیدەوانی
لێی دەڕسکان هەڵاڵە و بەیبوون و سوێسنە و گوڵە نەورۆزە
شەرت بێ رۆڵە بە شەرتی خودای
لە پاش ئێوە دە لاقم ناکەم چەکمان و
دە شانم ناکەم تفەنگێ سێ تیر و
تازە ناچمەوە ڕاوی نێرێ بەلەبۆزە
ئەوە بەهارە
چ بەهارێکی لە من سەر بە زستانە
ئەمن زەینێ خۆم دەکردەوە سەر قەبری کاک سەیدەوانی
لێی دەرسکاوە هەڵاڵە و بەیبوون و سوێسن و گوڵی دانە بە دانە
شەرت بێ رۆڵە سەیدەوان لە پاش ئێوە
دە لاقم نەکەم چەکمان
دە شانم نەکەم تفەنگی سێ تیر و
تازە ناچمەوە ڕاوی ئەوان کێویانە
وەی ڕۆڵە هەر لەو زەمانی تا ئەو زەمانی
هەر لە دەوری شای تا نەوشیرەوانی
توخودا گەلی دە دۆستان
گەلی دە خزمان
وەرن سێ داوەتان بگێڕن
یەکیان ئی مەلکەوانی
دومیان ئی نێچیرەوان سێهەم ئی سەیدەوانی
کێ دیویەتی لە دەورەتی زەمانان دا
لە سەر سێ کوڕان ڕا بووک بچتەوە ماڵە بابانی
مەلکەوانم مرد دەنگم نەکرد
نێچیرەوانم مرد هەر شوکری خودام کرد
بە خودای سەیدەوان خۆڵی گەرمێن و کوێستانێت وەسەری عەبدولعەزیزی کرد
وەی ڕۆ
هەتا ئەو رۆژەی خودا لە من دەکاتەوە دیوانێ
وەسەری عەبدولعەزیزی دەکردەوە خۆڵی کۆکۆیە
بە خودای نازانم نە دەردی پیری گەیوەتە عەبدولعەزیزی
Ewe behare çi beharêkî le min be nyênî
Rebî xudaye eto hewrî rehmetê bênî
Le lay qubley mbarek
Le dawênî ferengîyan
Le ser tac û hobekey babî kak seydewanî helbirjênî
Ewrokane emin zeynî xom dedawe grawî kak seydewanî
Toq û telesm û kirmekan le lacangê ba raydejênî
Yek le nekaw deygut ‘ebdul’ezîz nêçîrewant mirdo
Demkut tuxudakey kes dengê neka
Ba destî dîlanê ber nebê
Newek dlî kîj û kurî dasnyan
Le babî seydewanî bêşênî
Ewe behare.. Role seydewan behare
Çi beharêkî le min be dzî
Rebî xudaye ewe tu hewrî rehmetî bênî
Le lay qubley mubarek
Le dawênî ferengyan
Le ser qebrî nêwçîrewanim helbrêjî
Emin zeynê xo dekirde ser qebrî kuranim
Lêy deriska helale û beybûne le gel gulî de nêrgizî
Tu xuda xizmîne kê dîwyetî le dewretî zemaney da
Bab be destî xoy kurî xoy bkujî
Ewe behare role seydewan babim behare
Çi beharêkî le min le nekawê
Emin zeynî xom dedawe mal û merekey babî kak seydewanî
Helîdedawe le tîlegî de kwêstanê
Beramber û pêşanim debo gome delawê
Emin zeynî xom dedawe nêrî beranekey kak seydewanim
Heldepsênê serî helale û beybûne û gyaxawê
Bo kes nebû blê rebî ‘ebdul’ezîz
Çawî casusît kwêr bê
Qamkî pelapîtket bişkê
Ewe seydewane û tfengî xot mawê
Ewe behare seydewan babim behare
Çi beharêkî le min şîn denwênî
Rebî xudaye eto hewrî rehmetê bênî
Le lay qubley mbarek
Le dawênî ferengîyan
Le ser çadir û çîxekey babî kak sewîdewanîm helbirjênî
Yare
Bî xudaye eto helkeye bay rehmetî
Le xemî ‘ebdul’ezîzî dey
le behrî xwêy têperênî
Tuxuda xizmîne kê dîwyetî le dewretî de zemaney da
Bab be destî xoy kurî xoy bkujê û de xwênêy bgewzênî
Ewe behare role seydewan babim behare
Çi beharêkî le min le şere
Yarebî xudaye eto çilke hewrêkî bênî
Le lay qubley mbarek
Le dawênî ferengîyan
Bbarênî baranî rehmetê
Qebrî kuranim bo bkeyewe tere
Emin zeynê xom dedawe ser qebrî kuranim
Lêy deriska helale û beybûn û swêsn û şlêr û şeşpere
Emin destim deda tfengê xom
Rûm dekirdewe çyaêy mexlubê dasnyan
Bo bukinyan bênmewe goşt beran û goşt mere
Be dawênî berdan da deroyme xwarê
Demirwanye taqey sîpanî wêranbû
Xo min nemdezanî kakolî kake seydewanye
Le gel gulî kwêstanan
Pirşêke bay şemal lêy deda
be yekyan dedatewe gere
Emin tfengî xom dawîşte ser berdî
Casusm lê degrit
Teqem le tfengê dehat
Temî le ser nederewî
Lewê seydewanim weser yek degera
Elhan eger blêm tuxuda xizmîne
Destî yek berden û emin dîlanê nakem
Pêm delên ‘ebdul’ezîz xerfawe, şêt buwe û pîrêkî axir şere
Ewe behare role behare
Çi beharêkî le min be xlure
Ewroke emin zeynî xom dedawe ser qebrî seydewanim
Lêy deriska helale û beybûn û swêsn û gule zembûre
Şert bê role be şertî xuday
Le paş êwe de laqim nakem çekman û
De şanim nakem tfengê sê tîr û
Taze naçmewe rawî nêrê belekûre
Tuxudakey xizmîne
Kê dîwyetî le dewretî zemanê da
Le ser sê kuran ra bûk biçnewe malî babyan
Be clî de sûre
Ewe behare role seydewan behare
Çi beharêkî le min haloze
Ewroke emin zeynê xom dedawe ser qebrî kak seydewanî
Lêy deriskan helale û beybûn û swêsne û gule newroze
Şert bê role be şertî xuday
Le paş êwe de laqim nakem çekman û
De şanim nakem tfengê sê tîr û
Taze naçmewe rawî nêrê beleboze
Ewe behare
çi beharêkî le min ser be zistane
Emin zeynê xom dekirdewe ser qebrî kak seydewanî
Lêy deriskawe helale û beybûn û swêsn û gulî dane be dane
Şert bê role seydewan le paş êwe
De laqim nekem çekman
De şanim nekem tfengî sê tîr û
Taze naçmewe rawî ewan kêwyane
Wey role her lew zemanî ta ew zemanî
Her le dewrî şay ta newşîrewanî
Tuxuda gelî de dostan
Gelî de xizman
Wern sê dawetan bgêrn
Yekyan î melkewanî
Dumyan î nêçîrewan sêhem î seydewanî
Kê dîwyetî le dewretî zemanan da
Le ser sê kuran ra bûk biçtewe male babanî
Melkewanim mird dengim nekrid
Nêçîrewanim mird her şukrî xudam kird
Be xuday seydewan xolî germên û kwêstanêt weserî ‘ebdul’ezîzî kird
Wey ro
Heta ew rojey xuda le min dekatewe dîwanê
Weserî ‘ebdul’ezîzî dekirdewe xolî kokoye
Be xuday nazanim ne derdî pîrî geywete ‘ebdul’ezîzî