
By - حەمە جەزا Heme Ceza
هەر بایێ مەیۆ لەسەر کۆی لەیلاخ
منیش بەو بایە ئەوم خۆش دەماخ
تا کەی دانیشم تا کەی نەکەم دەنگ
گەوهەرفرۆش بووم مایەم بوو بە سەنگ
هەر بایێ مەیۆ، هەر بایێ کە دێ وەی وەی لە لای سلێمانی
منیش بەو بایە خۆشگوزەرانی، دەبێتە مایەی خۆشگوزەرانی
چەن شاران گەڕام هەردان کۆ بە کۆ
مەگەر بای شەماڵ بمگەینێ وە تۆ
هەر بایێ مەیۆ، هەر بایێ مەیۆ وەی وەی لەسەر کۆی گۆیژە
چی لە دڵتایە نازدار بۆ منی هەڵڕێژە چی لە دڵتایە بۆ منی بێژە
بەو سەی سایەقە بەو سۆیلە میشە
خەتای من نییە خەتای ئەویشە
هەر بایێ مەیۆ، هەر بایێ مەیۆ وەی وەی لەسەر کۆی لەیلاخ
منیش بەو بایە ئەوم خۆش دەماخ

By - حەمە جەزا Heme Ceza
هاتەوە یادم شەوێکی قەندیل
هێنایە گریان دڵەی مات و دیل
ئەو دەستەی لەوێ بەفراو ئەیتەزاند
داخ کراوە لێرە بە ئاگر و ژیل
بە دەم ڕێگاوە بە نوکتە بازی
پیشانمان ئەدا وەزعی ناڕازی
نەمانئەزانی، چۆن ئەبڕێ وازوو
ڕێی دووری بەرەو لوتکەی هەورازی
هاتەوە یادم شەوێکی قەندیل
هێنایە گریان دڵەی مات و دیل
سەرما و هەورازی قەندیل پیرۆز بێ
هەموو ئومێدتان هەر بە نەورۆز بێ
فەرامۆش ئەبێ ئەو کاتە هەرچی
ڕۆژێکی زستان سەخت و ئاڵۆز بێ
هاتەوە یادم شەوێکی قەندیل
هێنایە گریان دڵەی مات و دیل
قەندیل کوێستانی دڵگیری وڵات
هەر هەتاکو ئاب داڵدەتان ئەدات
ئیتر دەواری داڵدە نامێنێ
تارای زیوینی نوێ ئەکرێ خەڵات
هاتەوە یادم شەوێکی قەندیل
هێنایە گریان دڵەی مات و دیل
چەندەش ماندوو بن ئەحەسێنەوە
مادام بە ئازاد سەر ئەنێنەوە
مادام بە ویست و ئارەزووی خۆتان
دەستتان بە چەکی تۆڵەسێنەوە
هاتەوە یادم شەوێکی قەندیل
هێنایە گریان دڵەی مات و دیل
ئەو دەستەی لەوێ بەفراو ئەیتەزاند
داخ کراوە لێرە بە ئاگر و ژیل

By - حەمە جەزا Heme Ceza
کەی دێتەوە کەی دێتەوە تافی لاویم کەی دێتەوە
لە دەسم چوو بەخوا هەرگیز نایێتەوە، نایێتەوە
ئەو گوڵەی کە لەناو ڕەزا ئەشنایەوە
ئێستا وشک بوو بولبول ناچێ بە لایەوە، بە لایەوە
لەپڕدا پیریم لێ وا وەدەرکەوت
بەختیش وەکوو خۆم هات و لێی خەوت
فتیلەی عومرم هاتۆتە کزی ئەویش بەبێ نەوت لە سووتان کەوت
گوڵی جوانیم*؟؟؟ بۆ ساڵێ تر*؟؟؟ ژیایەوە
گوڵی ژینم وەری چیتر ناژێتەوە
تەمی دڵم سووتا، نەما، کوژایەوە
لە دەفتەرا ناوی ژینم سڕایەوە
کەی دێتەوە کەی دێتەوە تافی لاویم کەی دێتەوە
کەی دێتەوە کەی دێتەوە کاتی لاویم کەی دێتەوە
لە دەسم چوو بەخوا هەرگیز نایێتەوە، نایێتەوە
*؟؟؟= لەو بەشە دڵنیا نین، تکایە ئەگەر دەیزانن بۆمانی بنووسن
زۆر سپاس

By - حەمە جەزا Heme Ceza
لێرەش لە نێو ئەو لێڕ و شاخ و بەردە
لێرەش لەگەڵ ئەو هەموو داخ و دەردە
لێرەش لە نێو شۆڕشی خوێناویدا
لێرەش لەسەر کەوتن و تەنگاویدا
لێرەش لە نێو زەبر و زەنگی زاڵمدا
لێرەش لە نێو ساچمە و دووکەڵی ناپاڵمدا
خۆشەویستم لە بیرم ناچی تاوێ
دەمفڕێنێ باڵی خەیاڵم تاوێ
لێرەش لە نێو شۆڕشی خوێناویدا
لێرەش لەسەر کەوتن و تەنگاویدا
لێرەش لە نێو شەپۆلی خوێن و کەفدا
لێرەش لە نێو مەتەرێزی شەرەفدا
هەچەند دوورم بەڵام خۆش بێ خەیاڵم
ئاوارە نیم وادەزانم لە ماڵم
لێرەش لە نێو گڕ و ئاگر و ئاسندا
لە بەرانبەر تانک و تۆپی دوژمندا
لێرەش لە نێو دەریای ڕقی بێبەستێن
لێرەش لە نێو کوڕانی تۆڵەئەستێن
لێرەش لە نێو شەپۆلی خوێن و کەفدا
لێرەش لە نێو مەتەرێزی شەرەفدا
هەچەند دوورم بەڵام خۆش بێ خەیاڵم
ئاوارە نیم وادەزانم لە ماڵم
هەر بینا دیت ڕمی کۆشکی زۆرداری
گەیشتینە لوتکەی چیای ڕزگاری
نەترەی نەما دوژمن لەبەر پێشمەرگە
لە گشت لاوە هەڵات و نەیگرت بەرگە
گەڕانەوە ئاوارە بۆ جێی ژوانان
گرانەوە لە خەنە پەنجەی جوانان
جا ئەو کاتە بە هەتوانی ئازادی
ساڕێژ دەبێ برینی نامورادی
جا ئەو کاتە بە هەتوانی ئازادی
ساڕێژ ئەبێ برینی نامرادی
جا ئەو کاتە بە هەتوانی ئازادی
ساڕێژ دەبێ برینی نامورادی