site loader
Song image
مەڕۆ مەڕۆ بابە مەڕۆ

By - حەمە جەزا Heme Ceza

مەڕۆ مەڕۆ بابە مەڕۆ بۆ جێمان دێڵی
تا کەی ژیان بەرینە سەر هەروا بە وێڵی
تا کەی خەمی ئەم میللەتە بگرینە باوەش
تا کەی لە سۆزی باوکێتی ئەمانکەی بێبەش

ئەڕۆم ئەڕۆم ئەڕۆم
ئەڕۆم ئەڕۆم زویر مەبن وردیلەکانم
تا سەربەستی وەدەست دێنم بۆ کوردستانم
تاکوو نەخشەی ئەم وڵاتە نەگۆڕینەوە
دڵنیا بن ڕۆڵەکانم ناگەڕێینەوە

مەڕۆ مەڕۆ بابە مەڕۆ بۆ جێمان دێڵی
تا کەی ژیان بەرینە سەر هەروا بە وێڵی
تا کەی خەمی ئەم میللەتە بگرینە باوەش
تا کەی لە سۆزی باوکێتی ئەمانکەی بێبەش

ئەڕۆم ئەڕۆم ئەڕۆم
ئەڕۆم ئەڕۆم بێناز مەبن وردیلەکانم
لەم کاروانە بەجێ ماوم لە هاوڕێکانم
ئەڕۆم ئەڕۆم زویر مەبن وردیلەکانم
لەم کاروانە بەجێ ماوم لە هاوڕێکانم
ئێوەش پاک بن بۆ نەتەوە و خاک و وڵاتتان
لە دواڕۆژا بەسەربەرزی دێمەوە ناوتان، دێمەوە لاتان

مەڕۆ مەڕۆ بابە مەڕۆ ئێمەش ڕێت ئەگرین
مەتارەی ئاو چارۆکەی نانتان بۆ هەڵدەگرین
ژیانی شار مانەوەمان ئەم ماڵ ئەو ماڵە
ڕاکردنە ئەشکەنجەیە ژەهرێکی تاڵە

نابێ نابێ قەت ناڵەی جودایی بێئەسەر
جا چ نەی بیکا چ پیاوی دەربەدەر
بۆیە ناڵەم تێکەڵی نەی کردووە
شیوەنێکم پێیە نەی نەیکردووە
شیوەنی من شیوەنی ئینسانییە
بانگی ئازادی و گڕووی یەکسانییە
شیوەنی من شینی کوردی بێبەشە
ئەو گەلەی حاشا دەکەن لێی و هەشە
ئاخ ڕۆڵە
پارچە گۆشتێکە دڵی من ڕوو نییە
ناڵەناڵی من درەنگە زوو نییە

ئەڕۆین ئەڕۆین گشت پێکەوە بۆ ئەم شۆڕشە
بۆ خەباتی سەخت و دژوار تێشو و کۆششە
یا هەموومان لەم ڕێگایا خوێنمان دەڕژێنین
یاخود چرای ئازادیی کورد دائەگیرسێنین

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
مەڕۆ مەڕۆ بابە مەڕۆ بێ مۆسیقا

By - حەمە جەزا Heme Ceza

مەڕۆ مەڕۆ بابە مەڕۆ بۆ جێمان دێڵی
تا کەی ژیان بەرینە سەر هەروا بە وێڵی
تا کەی خەمی ئەم میللەتە بگرینە باوەش
تا کەی لە سۆزی باوکێتی ئەمانکەی بێبەش

ئەڕۆم ئەڕۆم ئەڕۆم
ئەڕۆم ئەڕۆم زویر مەبن وردیلەکانم
تا سەربەستی وەدەست دێنم بۆ کوردستانم
تاکوو نەخشەی ئەم وڵاتە نەگۆڕینەوە
دڵنیا بن ڕۆڵەکانم ناگەڕێینەوە

مەڕۆ مەڕۆ بابە مەڕۆ ئێمەش ڕێت ئەگرین
مەتارەی ئاو چارۆکەی نانتان بۆ هەڵدەگرین
ژیانی شار مانەوەمان ئەم ماڵ ئەو ماڵە
ڕاکردنە ئەشکەنجەیە ژەهرێکی تاڵە

مەڕۆ مەڕۆ بابە مەڕۆ بۆ جێمان دێڵی
تا کەی ژیان بەرینە سەر هەروا بە وێڵی
تا کەی خەمی ئەم میللەتە بگرینە باوەش
تا کەی لە سۆزی باوکێتی ئەمانکەی بێبەش

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More