
By - چریکەی کورد
قەت نەدەی ئازاری گیانی مەست و بێدارانی شەو
خۆت نەخەیتە بەر شەپۆلی ئەشکی بێ پایانی شەو
ئەی کچی خواوەندی جوانی و ئەی چرای دیوانی شەو
خۆو بپارێزە لە ئاهی دڵ بریندارانی شەو
نەک خوا ناکەردە گیرا بێ دوعای ناڵانی شەو
وێڵم و تاریکە دەورم فەرشی ڕێگەم مەینەتە
بێکەسم تەنها ئەناڵم مەرگی خۆمم عەزرەتە
سازی ئاهەنگی شەوانم سۆزی جەرگی لەت لەتە
یاوەر و یاری ئەنیسم ئاه و ئەشکی حەسرەتە
ئافەرین هەی بارەکەڵڵا دیدەیی گریانی شەو

By - چریکەی کورد
کوشتمت بە لەنجە و لار ئەی زاڵم ئەی زۆردار
ئاه و حەسرەتی من مەینەتی و خەفەتی من
هەمووی بە بۆنەی تۆیە تۆ بۆ من بوویتە دوژمن
ئەڕۆی بە ئیشوە بە لەنجە بە وەزنی گۆرانی
زڕەی کەمەرەت دێ هەتاکوو بەر کانی
بۆ دووریتە ئەیڕێژم عەشقی شیرینم بە تاو
یادەکانت هیچ ساتێ لێم ون نابن لەبەر چاو
تۆ ئاواتی دنیام بووی ماڵاوات کرد لە ناکاو
دەروونم بۆی چەکی سووتاوی لێ دێ
گڕی ئاهم چیا تاوێنە ئەمشەو
لە قینی ناحەزان توخوا گوڵی من
بە زامانم چاوێ بخشێنە ئەمشەو
هەردوو چاوم فرمێسک ڕژێنە ئەمشەو
سۆز و ناڵەم جگەر سووتێنە ئەمشەو
تەمی زولفت لەسەر ڕووت لادە بۆیە
مانگی چواردە بێ سەروشوێنە ئەمشەو
بە شانەی کردووە پەرچەم سەیر کە
سلەیمانی گوڵاوپرژێنە ئەمشەو
لە مەستی چاوی مەستی تۆ عەزیزم
دڵەی مەستم بێ سەروشوێنە ئەمشەو