
By - حەمید حەمیدی Hemîd Hemîdî
ئاوارە بیم، بیچارە بیم
دەردت وە گیانم ئەرمەنی ئاخ
ماڵد نیەزانم ها وە کوو
خوەم ناتەوانم ئەرمەنی
ئەرمەنی، ئەرمەنی
دی خو ئەڕا ترسی خوەمم؟
قورسە دەمم، خاترجەمم مشتێ سوقانم ئەرمەنی
تو بەو موسڵمانی بکە
ئی کافرە میهمانی بکە
ئەگەر کەسی وە دوشمنی پرسی شەراو وە کی سینی؟
وە گیان هەرچێ نامەرد و ناکەسە ئۊشم نیەزانم ئەرمەنی
ئەرمەنی ئەرمەنی تۆ خۆت ئەزانی کە وێرانم
ئەرمەنی تۆ خۆت ئەزانی کە وێرانم
چیت دەوێ سەر بە فەرمانم
لە جوانیت مات و حەیرانم
چونکە ئیمشەو ئەو شەرابە تاڵە دەرمانی خەمانم

By - حەمید حەمیدی Hemîd Hemîdî
دەچمە سلێمانی گۆیژەم لێ دیارە ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
بە قەد ئەو گۆیژە خەم لە دڵم بارە ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
شاهیدیان داوە لە گولەی خەسارە وەی وەی نازدارە ماچ قەرزدارە
شاهیدیان داوە وەڵا نازدارە سوبح و ئێوارە ماچ قەرزدارە
بە تفەنگی بڕنەوە ببڕن حەیاتم ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
دایکی هەوت کوڕمی هەر بە تەماتم ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
شاهیدیان داوە لە گولەی خەسارە وەی وەی نازدارە ماچ قەرزدارە
شاهیدیان داوە وەڵا نازدارە سوبح و ئێوارە ماچ قەرزدارە

By - حەمید حەمیدی Hemîd Hemîdî
دەردت لە گیانم ئەسرین دانیشە تێر تێر بگرین
ماڵ کاول کوڕیان بمرێ بێهوودە لێکیان کردین
تاوانم دەبێ چی بێ لەیلم هۆ لەیلم هۆ لەیلم هۆ
لێم دەڕەنجی بە بێهۆ بۆچی تۆ
ئەرێ ناسک ناسک ناسک ناسکۆڵە و نازارەکەم
لە داخی بێ مەیلییەکەت لەم شارە منیش بار ئەکەم
لەم شارە منیش بار ئەکەم
گەر ماڵتان لێرە بڕوا لەم شارە منیش بار ئەکەم
لەم شارە منیش بار ئەکەم
چەندی لێ پاڕامەوە ئاوری لێ نەدامەوە
لە نەخۆشخانەی موڵکی بێ دوکتۆر دەخولامەوە
نەخۆشێکی بەدبەخت بووم کەس نەبوو بە لامەوە
تاوانم دەبێ چی بێ لەیلم هۆ لەیلم هۆ لەیلم هۆ
لێم دەڕەنجی بە بێهۆ بۆچی تۆ
ئەرێ ناسک ناسک ناسک ناسکۆڵە و نازارەکەم
گەر ماڵتان لێرە بڕوا لەم شارە منیش بار ئەکەم
لەم شارە منیش بار ئەکەم
گەر ماڵتان لێرە بڕوا لەم شارە منیش بار ئەکەم
لەم شارە منیش بار ئەکەم
ئەو قورئانەی بتگرێ هێنات لێکت کردەوە
سێ جار دەستت پێدا دا و بۆ مزگەوتت بردەوە
ئەمنت ماڵوێران کردووە بە دەم داخ و دەردەوە
تاوانم دەبێ چی بێ لەیلم هۆ لەیلم هۆ لەیلم هۆ
لێم دەڕەنجی بە بێهۆ بۆچی تۆ
ئەرێ ناسک ناسک ناسک ناسکۆڵە و نازارەکەم
گەر ماڵتان لێرە بڕوا لەم شارە منیش بار ئەکەم
لەم شارە منیش بار ئەکەم
گەر ماڵتان لێرە بڕوا لە کوردستان بار ئەکەم
لە کوردستان بار ئەکەم
Derdit le giyanim esrîn danîşe têr têr bigrîn
Mal kawil kuryan bimrê bêhûde lêkyan kirdîn
Tawanim debê çî bê leylim ho leylim ho leyilim ho
Lêm derencî be bêho boçî to
Erê nasik nasik nasik naskole û nazarekem
Le daxî bê meylîyeket lem şare minîş bar ekem
Lem şare mnîş bar ekem
Ger maltan lêre birwa lem şare minîş bar ekem
Lem şare minîş bar ekem
Çendî lê paramewe awrî lê nedamewe
Le nexoşxaney mulkî bê duktor dexulamewe
Nexoşêkî bedbext bûm kes nebû be lamewe
Tawanim debê çî bê leylim ho leylim ho leyilim ho
Lêm derencî be bêho boçî to
Erê nasik nasik nasik naskole û nazarekem
Erê nasik nasik nasik naskole û nazarekem
Ger maltan lêre birwa lem şare minîş bar ekem
Lem şare minîş bar ekem
Ger maltan lêre birwa lem şare minîş bar ekem
Lem şare minîş bar ekem
Ew quraney bitgrê hênat lêkit kirdewe
Sê car destit pêda da û bo mizgewtit birdewe
Emnit malwêran kirdûwe be dem dax û derdewe
Tawanim debê çî bê leylim ho leylim ho leyilim ho
Lêm derencî be bêho boçî to
Erê nasik nasik nasik naskole û nazarekem
Ger maltan lêre birwa lem şare minîş bar ekem
Lem şare minîş bar ekem
Ger maltan lêre birwa le kurdistan bar ekem
Le kurdistan bar ekem

By - حەمید حەمیدی Hemîd Hemîdî
سیروان غەریبم قەدرم بزانە
دەردی غەریبی گەلێ گرانە
براکانم کەسەکانم دوورم لێتان
بەڵام بۆ ھەمیشە لەگەڵتانم
قورئانێ بێنە بیخە داوێنم
لە تۆ زیاتر کەس نالاوێنم
چەم پەی فەرش پات موژەش چون خارەن
بەڵام چێش کەرۆ چارش ناچارەن
ھەر بایەکی مەیۆ لەسەر کۆی لەیلاخ
منیش بەو بایە ئەبم خۆش دەماخ
کاشکی ڕۆژ ئەزەڵ نەبوای بە یارم
نەبوای بە باعیس دڵی خەمبارم
خەرمانی خەمان ھا وە کەلباوە
شەنکەر یەکێکە دوو شەن وە لاوە
ھەر بایەکی مەیۆ لەسەر کۆی لەیلاخ
منیش بەو بایە ئەبم خۆش دەماخ
قەتارێ بێنن خەمانم بار کەن
لە شاری سنە دۆس خەوەردار کەن
وە ھەر حاڵێ بۆ شەو بە ڕۆ بەروون
ئەی خوا سا مەرگێ سەحەر چێش کەروون
ھەر بایەکی مەیۆ لەسەر کۆی لەیلاخ
منیش بەو بایە ئەبم خۆش دەماخ
کەوتووەتە بەینمان حەوت کەش و حەوت کۆ
مەگەر بای شەماڵ بمگەینێ بە تۆ
قەسەمت ئەدەم بە زات ئیلاھی
وەسڵ دۆس خۆشەن یا گەنج شاھی
ھەر بایەکی مەیۆ لەسەر کۆی لەیلاخ
منیش بەو بایە ئەبم خۆش دەماخ
Sîrwan xerîbim qedrim bizane
Derdî xerîbî gelê girane
Birakanim kesekanim dûrim lêtan
Belam bo hemîşe legeltanim
Quranê bêne bîxe dawênim
Le to ziyatir kes nalawênim
Çem pey ferş pat mujeş çun xaren
Belam çêş kero çariş naçaren
Her bayekî meyo leser koy leylax
Minîş bew baye ebim xoş demax
Kaşkî roj ezel nebway be yarim
Nebway be baîs dilî xembarim
Xermanî xeman ha we kelbawe
Şenker yekêke dû şen we lawe
Her bayekî meyo leser koy leylax
Minîş bew baye ebim xoş demax
Qetarê bênin xemanim bar ken
Le şarî Sine dos xewerdar ken
We her halê bo şew be ro berûn
Ey xwa sa mergê seher çêş kerûn
Her bayekî meyo leser koy leylax
Minîş bew baye ebim xoş demax
Kewtuwete beyinman hewt keş û hewt ko
Meger bay şemal bimgeynê be to
Qesemit edem be zat îlahî
Wesl dos xoşen ya genc şahî
Her bayekî meyo leser koy leylax
Minîş bew baye ebim xoş demax