
باران بارانە مەزرای کرد ڕەنگین
یار خوداحافیز بە دڵێکی غەمگین
بە دڵێکی غەمگین
مردن لەبیرمی لەمەو دواوە
پاڵ دەدەم وە پاڵ قاپی خوداوە غەوسی بەغداوە
باران بارانە مەزرای کرد ڕەنگین
یار خوداحافیز بە دڵێکی غەمگین
بە دڵێکی غەمگین
باران بارانە هەور و بارانە
یار خوداحافیز دەست لێک بەردانە
باران بارانە مەزرای کرد ڕەنگین
یار خوداحافیز بە دڵێکی غەمگین
بە دڵێکی غەمگین
مردن لەبیرمی بیرم کردەوە
سەر لەبەیانی نوێژم کردەوە
نەحلەت بە شەیتان هۆشم کردەوە، هۆشیار بوومەوە
باران بارانە دەبارێ باران
دەدا لە شانی سیمین عوزاران
باران بارانە مەزرای کرد ڕەنگین
یار خوداحافیز بە دڵێکی غەمگین
بە دڵێکی غەمگین
ئەی مردن ئەی پەشیمانی
ئەی بیر و هۆشی دەم قەبرستانی
خراپی و بەدی مەردم ئازاری
تۆ گوناهباری، بۆ بە خەرواری
شەرتە فڕێ دەم بەد و بەدفەڕی
خراپی دایم تالیب دایم بە شەڕی
خودایە تۆبە فکرم کردەوە
تۆ لە پیاوچاکان و پیاوباشان هەر لات کردەوە
باران بارانە مەزرای کرد ڕەنگین
یار خوداحافیز بە دڵێکی غەمگین
بە دڵێکی غەمگین