site loader
Song image
لە کوردستان خۆشتر کوێیە – حەسەن دەرزی

By - حەسەن دەرزی Hesen Derzî

جوانپەرستم جوانپەرستم
بە دیداری جوانان مەستم
کە دەبینم کیژی تەڕپۆش
گشت غەمێ دەکەم فەرامۆش
کە کیژێکی جوان دەبینم
ساڕێژ دەبنەوە برینم
هەی لێ لێیە وەی لۆ لۆیە
لە کوردستان خۆشتر کوێیە

کە نازدارێ دێ ڕادەبڕێ
دڵی ساردبووم گڕ دەگرێ
کە چاو لە چاوانی دەبڕم
بە ئاسمانێدا هەڵدەفڕم
کە ڕێک دەگوشم پەنجەی نەرم
لەشی ساردم دەبێ گەرم
هەی لێ لێیە وەی لۆ لۆیە
ئاخ لێ لێیە وەی لۆ لۆیە
لە کوردستان خۆشتر کوێیە

یاری نابینم لە کەسدا هۆزی یاران چوونە کوێ
دابی دۆستی کەی تەواوبوو یاری جاران چوونە کوێ
ئەو وڵاتە شاری یار و میهرەبانان بوو سەرێک
میهرەبانی کەی تەواوبوو یاری شاران چوونە کوێ

بزەی شیرینی سەر لێوێ
هەستی پیرانەم دەبزێوێ
نازی شۆخێکی نازەنین
دەمباتە بەهەشتی بەرین
هەی ئاواتی پیرۆزی من
خۆشی دڵی بەسۆزی من
هەی لێ لێیە وەی لۆ لۆیە
لە کوردستان خۆشتر کوێیە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
بای بەیان – حەسەن دەرزی

By - حەسەن دەرزی Hesen Derzî

بای بەیان، بای بەیان ئەی هاوار بەیانم لێڵە

ئەرێ توخودا ئازیزم وەی مەڕۆ بەجێم مەهێڵە

کچێ توخودا نەرمێ گیان وەی مەڕۆ بە جێم مەهێڵە

وەرە با بچینە بێستوون نەرمێ گیان ببینین فەرهاد

کچێ با بزانین چی کرد دیدە گیان ئاشقی ڕەنج بە باد

کچێ با بزانین چی کرد دیدەکەم ئاشقی ڕەنج بە باد

وەرە دەترسم بمرم باوانم لەو دوور وڵاتە

ئەرێ دڵ پڕ لە خۆزگە و نەرمێ گیان ئۆف و ئاواتە

وەرە دڵ پڕ لە خۆزگە و باوانم ئۆف و ئاواتە

بای بەیان، بای بەیان وەی بای بەیانم خۆشە

وەرە دەستم لە مل کە وەی هەتا دونیا خامۆشە

وەرە کاڵی بۆ خاتر باوانم ئەبداڵانی کۆ

وەرە هەرگیز نەیبینم دیدەکەم داخی دیدەی تۆ

وەرە هەرگیز نەیبینم باوانم داخی دیدەی تۆ

بای بەیان، بای بەیان وەی بای بەیانم خۆشە

وەرە دەستم لە مل کە وەی هەتا دونیا خامۆشە

زۆر سپاس بۆ خاتوو لەیلا

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
هاتەوە تەیرەکەی گەرمێنێ

By - حەسەن دەرزی Hesen Derzî

بێتەوە بێتەوە تەیرەکەی گەرمێنێ
وەی هێشتا دوورە و دەخوێنێ
ئەرێ من سەرم بە فیدای ئەو تەیرە بێ گوڵم
ئای کە نیشانەی بەهار دێنێ
ئەرێ من سەرم بە فیدای ئەو تەیرە بێ گوڵم
ئای کە نیشانەی بەهار دێنێ
بێتەوە بێتەوە تەیرەکەی قەندیلێ
وەی بەو تەیرەم دەڵێن هەڵۆیە
ئەرێ من لەبەر شاباڵی دەمرم گوڵم
سەربەرز و سەربەخۆیە
ئەرێ دوور دەڕوانێ بۆ ژیان، حەیات
ئای لە بەرزی نیشتەجێیە
بێتەوە بێتەوە تەیرەکەی گەرمێنێ
وەی بە فڕینی خاسەکەوە
ئەرێ دیارن لە دوور دەخوێنن، گوڵم
سەرسەوزی چیام پێ بڕاوە
ئەرێ قاسپەی کەو لە کوێستان دێ، حەیات
لە ئاسمان و عەرزەوە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
خەنەبەندانیەتی

By - حەسەن دەرزی Hesen Derzî

خەنەبەندان خەنەبەندان خەنەبەندانیەتی ئەمشەو
هەوری لە ملان هەوری لە ملان شەدە لە ملانیەتی ئەمشەو

چەندە جوانە نەشمیلانە دڵم حەیرانیەتی
خەندە لێوە دڵ بزێوە مەیلی جێژوانیەتی ئەمشەو
خەنەبەندان خەنەبەندان خەنەبەندانیەتی ئەمشەو
هەوری لە ملان هەوری لە ملان شەدە لە ملانیەتی ئەمشەو

پەلکی *؟؟؟ عیشقی خاوێن کیژی دەورانمە
دڵڕفێنە خەمڕەوێنە خۆری هەورانمە ئەمشەو
خەنەبەندان خەنەبەندان خەنەبەندانیەتی ئەمشەو
هەوری لە ملان هەوری لە ملان شەدە لە ملانیەتی ئەمشەو

چاوشەهێنە و خۆنوێنە بوتی بوتخانەیە
چاوکەژاڵە و لێوی ئاڵە ساقی مەیخانەیە ئەمشەو
خەنەبەندان خەنەبەندان خەنەبەندانیەتی ئەمشەو
هەوری لە ملان هەوری لە ملان شەدە لە ملانیەتی ئەمشەو

شەمی بەزمە، شیعر و نەزمە عیشقی پەروانەیە
هێزی هەستە دڵی مەستە یاری جانانەیە ئەمشەو
خەنەبەندان خەنەبەندان خەنەبەندانیەتی ئەمشەو
هەوری لە ملان هەوری لە ملان شەدە لە ملانیەتی ئەمشەو

*؟؟؟= ئەو وشەیەمان بۆ ڕوون نەبۆتەوە، تکایە ئەگەر لێی تێدەگەن و دەزانن چ دەڵێ بۆمانی بنووسن
سپاس

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More