
جوانپەرستم جوانپەرستم
بە دیداری جوانان مەستم
کە دەبینم کیژی تەڕپۆش
گشت غەمێ دەکەم فەرامۆش
کە کیژێکی جوان دەبینم
ساڕێژ دەبنەوە برینم
هەی لێ لێیە وەی لۆ لۆیە
لە کوردستان خۆشتر کوێیە
کە نازدارێ دێ ڕادەبڕێ
دڵی ساردبووم گڕ دەگرێ
کە چاو لە چاوانی دەبڕم
بە ئاسمانێدا هەڵدەفڕم
کە ڕێک دەگوشم پەنجەی نەرم
لەشی ساردم دەبێ گەرم
هەی لێ لێیە وەی لۆ لۆیە
ئاخ لێ لێیە وەی لۆ لۆیە
لە کوردستان خۆشتر کوێیە
یاری نابینم لە کەسدا هۆزی یاران چوونە کوێ
دابی دۆستی کەی تەواوبوو یاری جاران چوونە کوێ
ئەو وڵاتە شاری یار و میهرەبانان بوو سەرێک
میهرەبانی کەی تەواوبوو یاری شاران چوونە کوێ
بزەی شیرینی سەر لێوێ
هەستی پیرانەم دەبزێوێ
نازی شۆخێکی نازەنین
دەمباتە بەهەشتی بەرین
هەی ئاواتی پیرۆزی من
خۆشی دڵی بەسۆزی من
هەی لێ لێیە وەی لۆ لۆیە
لە کوردستان خۆشتر کوێیە