site loader
Song image
خەمزەدەی زولفم – حشمەت لوڕنژاد

By - حشمەت لوڕنژاد Hişmet Lurnijad

عاشقی زارم لەسەر هیچ ئەو نیگارە دەمکوژێ

تفڵی نادانم لەسەر ماچێ لە گریانم دەکا

غەمزەدەی زولفم بە غەمزەی چاوی حەیرانم دەکا

بەستەیی داوم خەدەنگی تیرەبارانم دەکا

تیرەبارانم دەکا

ئەو پەریشانم دەکا

ئەو لە گریانم دەکا

من دەڵێم یاقووت و ڕەیحان خەتتی کامیان خۆشترە؟

ئەو بە عەییاری ئیشارەی لەعلی خەندانم دەکا

قامەتی تۆ نەوزوهوورە تەلعەتی تۆ نووری توور

دەم بە دەم بەو تەرزە چاوت مەست و حەیرانم دەکا

مەست و حەیرانم دەکا

ئەو موسەلمانم دەکا

لەعلی خەندانم دەکا

عاشقی زارم لەسەر هیچ ئەو نیگارە دەمکوژێ

تفڵی نادانم لەسەر ماچێ لە گریانم دەکا

غەمزەدەی زولفم بە غەمزەی چاوی حەیرانم دەکا

بەستەیی داوم خەدەنگی تیرەبارانم دەکا

تیرەبارانم دەکا

ئەو پەریشانم دەکا

ئەو لە گریانم دەکا

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
گەڵاڕیزانە – حشمەت لوڕنژاد

By - حشمەت لوڕنژاد Hişmet Lurnijad

گەڵاڕیزانە، دڵم پەریشانە
هیمای وە یادێ تۆ ئەشکم وە دامانە
دنیایێ ئومیدم چییە لە هرمانە

دڵێ سەنگت لە دڵێ تەنگم مەگەر چە زانم خەوەر نەیرێ
دی ئاهێ سەردم لە دڵێ تۆ ئەگەرچە زانم ئەسەر نەیرێ
وەلی بزان بی تۆ چییە لە دەس هووشم
هەمیشە سەرگەردان، هەمیشە خامووشم

قەسەم وە عشقت کە عشقێ من ئاسمانییە
خودا خوەی زانێ محەبەتم جاودانییە
گەڵاڕیزانە، دڵم پەریشانە
هیمای وە یادێ تۆ ئەشکم وە دامانە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
یارێ با وەفا و ئایە ئۆیە – حشمەت لوڕنژاد

By - حشمەت لوڕنژاد Hişmet Lurnijad

ئەی ئومیدێ دڵێ زارێ بابا

تۆنی یارێ با وەفایێ بابا

خوەش بخەف خەوێ خوەشی بوینێ

خوەت بڕەخس ئەڕای بابا ئەزیزم

لە کەسی وەفا نەییە بابا

گرفتارێ نامەردییە بابا

لە تەمامێ مەردۆمێ زەمانە

یەێ زەڕە وەفا نەییە بابا

تۆنی یارێ با وەفا ئەزیزم

خوەد بڕەخس ئەڕای بابا ئەزیزم

ئومیدم یەسە ک با وەفا بید

دۊر لە دەرد و ماتەم و بەڵا بید

دایم سەرخوەش و شادی نەوا بید

دۊر لە دووس و یارێ بیوەفا بید

ت بڕەخس ئەڕای بابا ئەزیزم

تۆنی یارێ با وەفام ئەزیزم

لە دەر ماڵەکەت بمکێشن بە دار

کوشتەی باڵای تۆم یاری شەدەلار

ئایە ئۆیە ئایە ئۆیە ئەو کچە تیلەکۆییە

یا بەو گێلگێلەی دەور سەر سابڵاخی یا شنۆییە

یا بەو کەمەرەی نیو قەد حەتمەنە شنۆییە

قەزاو لە ماڵم دنیا و دینەکەم

ئەگەر نەتبینم خۆ من دیق ئەکەم

ئایە ئۆیە ئەو کچە تیلەکۆییە

یا بەو گێلگێلەی دەور سەر سابڵاخی یا شنۆییە

یا بەو کەمەرەی نیو قەد حەتمەنە شنۆییە

سۆیبە باڵابەرز هەستە بەیانە

دەم لە ناوی دەم دەستیش لە ملانە

ئایە ئۆیە ئەو کچە تیلەکۆییە

یا بەو گێلگێلەی نێو سەر سابڵاخی یا شنۆییە

با بچینە سەر وەیس وەیسی خۆمانە

با بچینە سەر وەیس خڕێ وەیسی خۆمانە

تکای لێ بکەین خانم خەتای کاممانە

با بچینە سەر وەیس ئاخ وەیسی خۆمانە

با بچینە سەر وەیس خڕێ بە تۆبەکاری

تۆبە لە گشت چتێک نەک لە دڵداری

ئایە ئۆیە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More
Song image
ئای گریان گریان چاوت گریانە

By - حشمەت لوڕنژاد Hişmet Lurnijad

هەرکەس عاشق بێ هەر سەرگەردانە
ماڵی وێرانە و چاوی گریانە
ئای گریان گریان چاوت گریانە
مەگری با نەوم وەڵا شێت و دێوانە

من بە بۆنەی تۆ لەم شارە وێڵم
کەی دڵم تێڵێ تۆ بەجێ بێڵم
ئای گریان گریان چاوت گریانە
مەگری با نەبم وەڵا یەکجار دێوانە
مەگری با نەبم وەڵا شێت و دێوانە

وەفا و عیشقی تۆ بوو دامەنگیرم
تاکوو قیامەت ناچی لە بیرم
ئای گریان گریان چاوت گریانە
تۆخوا تۆ مەگری وەڵا ماڵم وێرانە
هەرچی تۆ دەگری وەڵا ماڵم وێرانە

دەترسم بمرم بە تاسەتەوە
بۆ نەنێم بە بۆی هەناسەتەوە
ئای گریان گریان چاوت گریانە
مەگری با نەوم وەڵا شێت و دێوانە

#ئای_گریان_گریان
#حیشمەت_لوڕنژاد

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More