
ئەی هەرمێ ئەی وەی هەرمێ سینگۆڵەت باغی ورمێ
دوو سێوی لەسەر سینگی ناوێرم دەستی بەرمێ
لەبەر لۆمەی عالەمێ لە دایکی دەکەم شەرمێ
ئارامم نەما لە تاوت کوشتوومت بە موژەی چاوت
ئێستا ئەوە کەوتوومە داوت قوربانی زولفی خاوت
ئەی هەرمێ ئەی وەی هەرمێ سینگۆڵەت باغی ورمێ
جووت شەمامەی سەر سینگت ناوێرم دەستیان بەرمێ
لەبەر لۆمەی عالەمێ لە دایکی دەکەم شەرمێ
وەفا نانوێنی جارێ شەو بە یادی خەیاڵێ
دڵ لە دووری دەناڵێ فرمێسک لە چاو ئەبارێ
ئەی هەرمێ ئەی وەی هەرمێ سینگۆڵەت باغی ورمێ
دوو سێوی لەسەر سینگی ناوێرم دەستی بەرمێ
لەبەر لۆمەی عالەمێ لە دایکی دەکەم شەرمێ