site loader
Song image
زارا گیان دیدەم زارا

By - جەمال موفتی Cemal Muftî

شێتان شێت دەبن دەچنە هەورامان ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
خۆ من شێتی تۆم دەستم بە دامان ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
با بڕوا یارم بەو لەنجە و لارە سوبح و ئێوارە ماچ قەرزدارە
شاهیدیم بۆ بدەن لە گولەی خەسارە ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا

شێتان شێت دەبن دەچنە کەسنەزان ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
خۆ من شێتی تۆم سپڵەی پێنەزان ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا
با بڕوا یارم بەو لەنجە و لارە سوبح و ئێوارە ماچ قەرزدارە
شاهیدیم بۆ بدەن لە گولەی خەسارە ئەی وەی زارا گیان دیدەم زارا

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More