
By - جەعفەر ماملێ
بە هەوران بەهارە ئایشیلێ مامان
دەخوێنن کەوباڕان وێم دە شەمامان
یارکۆڵێم لێ دیارە دەستی منت دامان
هەوری ڕەشی دێنێ ئایشیلێ جوانێ
بارانەی دەڕژێنێ وێم دە نیشانێ
لەسەر چی نامدوێنێ بابان وێرانێ
چاوی لە چاوبازان ئایشیلێ مامان
لێم دەگرن ڕێبازان وێم دە شەمامان
دەمکوژن بە نازان دەستی منت دامان
بە هەوران پاییزە ئایشیلێ جوانێ
دەخوێنن ئازیزان وێم دە نیشانێ
یارکۆڵێم لێ زیزە وا لە هەیوانێ

By - جەعفەر ماملێ
لەبەر نازی چاوبازان خواردن و خەوم خوێناوە
بە تیری تیرەندازان چ بکەم جەرگم بڕاوە
بەس عومری من بە بادە، ڕووت بێنە زولفت لادە
دڵ بۆیە نامورادە، بەو شەوە ڕۆژ گیراوە
هاتم بە بۆنەی خاڵت، تووشی داوی زولفت بووم
تەیرێکی نابەڵەد بووم نەمزانی دانە و داوە
شێت و شەیدا و سەحرایی، دەگریم هەروەک وەفایی
چ بکەم لە دڵەی سەودایی، پەرییان دەستیان لێداوە؟
ئەی ئاوێنەی دولبەرێ، زارت گوڵ زولفت زێڕێ
ڕووی خۆت بێنە بەم لاوە با هەناسەم نەتگرێ

By - جەعفەر ماملێ
ئەرێ بەدبەختی خۆم لەولاوە دڵی ویشم شکاوە
تەڵەبێ دەکەم لە یار عومرێکی کەمم ماوە
ئەو شەرتە ئینساف نییە من لێرە تۆ لەولاوە
نامەکەی پڕ لە عیشقت لەسەر چاوم داناوە
ئەرێ زێنەبێ وەی زێنەبێ جا لە زێنەبەی قەڵاتان
ئەی/جا دەری بابانت شێوێ نێوت کەوتە وڵاتان
ئەرێ دڵ زەلیل بی یا ڕەبی موحتاجی دۆستی وا دەبێ
لە ژێر قەوڵی خۆت داوە خەجاڵەت بی وا دەبێ؟
قاتێکی کیژان نەهاتووە لە دونیا پەیدا نەبێ
یارێکی وە دی دێنم وەکوو خۆم دێوانە بێ
زێنەبێ وەی زێنەبێ جا لە زێنەبەی زوراری
هەی/جا دەری بابانت شێوێ غەم بووی لە دڵی من باری
ئەرێ دەڕۆم دەچمە کن یارێ بەڵکوو مزگێنیم داتێ
دەڵێن کاروانی شادی دە ڕێیەدایە دەگاتێ
ڕەشبەڵەکێک گیراوە لە کەلکەی بەردە تاتێ
پایەندازێ ڕادەخەم هەتا بووک دێ دەگاتێ
ئەرێ زێنەبێ وەی زێنەبێ زێنەبێ دوو ددانی زێڕە
ئومەتی موحەمەدیم جا لە دینم وەرمەگێڕە